13/7/2017 10:59 AM

چۆن مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی دروست شەحن (بارگاوی) دەکەیتەوە؟


یەکێک لەو کێشانەی ڕوبەڕوی بەکارهێنەرانی مۆبایلی زیرەك دەبێتەوە زوو دابەزینی ڕێژەی شەحن و زوو لەناوچونی تەمەنی پاتری مۆبایلەکانیانە.
هۆکاری ئەوەش بەکارهێنانی ڕێگای هەڵەیە لە شەحن کردنەوەی مۆبایلدا.

لە ڕێگای چوار ئامۆژگاریەوە دەتوانیت بەرگری لە مانەوەی تەمەنی درێژی پاتری مۆبایلەکەت بکەیت.

١- بەجێنەهێشتنی مۆبایل بە شەحنەوە کاتێک ڕێژەی شەحنەکەی دەگاتە لە ١٠٠%.

٢- مەرج نیە ڕێژەی شەحنی مۆبایل بگاتە لە ١٠٠%، بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڕەنگە زۆری ڕێژەی شەحن ببێتە هۆی کەم بونەوەی توانا و لەناو چونی پاتری مۆبایل.

٣- هەوڵبدرێت لە ڕۆژێکدا زیاتر لە جارێك مۆبایل شەحن بکرێتەوە ، پێش ئەوەی ڕێژەی شەحنی مۆبایل بگاتە ١٠%.

٤- پاتری مۆبایلە زیرەکەکان بە ڕێژەیەکی زۆر هەستیارن بەجۆرێک لەکاتی شەحن کردندا پلەی گەرمیان بەرز دەبێتەوە بۆیە پێویستە لەکاتی شەحن کردندا مۆبایلەکەت بەدور بگریت لە شوێنی گەرم .

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved