16/7/2017 10:49 AM

خاك تیڤی ئێستا لە كوردیپێدیادایە

سایت و تەلەفزیۆنی خاك لە نوێترین بەرەو پێشبردنی لە بوارەكانی دا توانی ئەكاونت و پرۆفایلی خۆی لە وێب سایتی كوردیپێدیای كوردیدا دابنێت.

كورددیپێدیای رێكخراوێكی كوردیە خاوەنی وێب سایتی كوردیپێدیای كوردیە كە هاوشێوەی وێب سایتی جیهانی ویكییپیدیایە بەڵام جیاوازی ئەم سایتە لەوەدایە  كار لەسەر ئەرشیف كردن و كۆكردنەوەی زانیاری كوردی و پەیوەست بەكورد دەكات لەهەموو بوارەكاندا كە بەشێوەیەكی رێكخراو كارەكانیان ئەنجام دەدەن و لەرێگەی چەند كەسێكەوە فلتەری بابەتەكان دەكەن لەپێناو ئەوەی بتوانن بەشێوەیەكی راست و باوەرپێكراو زانیارییەكان ئەرشیف بكەن بو َ نەوەكانی داهاتوو .

خاك تیڤیش یەكێكە لەو ناوادانەی توانیویەتی پرۆفایلی رەسمی خۆی لەو سایتە كوردییە گرنگەدا دابنێت لەپێناو دەوڵەمەندكردنی ئەو سایتە كوردییە.

لینكی خاك تیڤی لە وێب سایتی كوردیپێدیا

لێرە كلیك بكە 

خاك\ كاروان محەمەد




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved