تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات له نوێترین كاریاندا دوو تایبه‌تمه‌ندییان زیاد كردووه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سناپچات یه‌كێكیان به‌ناوی (multi snap)ــه‌و ئه‌وی تریشیان به‌ناوی (tint brush). تایبه‌تمه‌ندی یه‌كه‌میان multi snap به‌مشێوه‌یه:
به‌كارهێنه‌رانی سیستمی ئای ئۆ ئێس ده‌توانن ڤیدیۆیه‌كی یه‌ك خوله‌كی پۆست بكه‌ن، به‌ڵام به شه‌ش به‌ش و یه‌ك له‌دوای یه‌كترو هه‌ریه‌كه‌یان 10 سانیه‌یه. شێوازی به‌كارهێنانی: هه‌روه‌كو رابردوو كاتێك ده‌ته‌وێت ڤیدیۆیه‌ك پۆست بكه‌یت كه كاته‌كه‌ی ته‌واو بوو ده‌ستت لامه‌به‌و با به‌رده‌وام ڤیدیۆكان تۆماربكرێن، پاشان ڤیدیۆكان یه‌ك له‌دوای یه‌ك له ستۆریه‌كه‌تدا پۆست ده‌بن. تایبه‌تمه‌ندی دووه‌میان tint brush به‌مشێوه‌یه‌یه:
به‌كارهێنانی هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ده‌توانن به خواستی خۆیان ره‌نگی ئه‌و بابه‌ت و نووسینانه بكه‌ن كه پۆستی ده‌كه‌ن. خاك - لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure