تائێستا زانیارییه‌كی هه‌ڵه هه‌بووه كه گوایه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ماوه ماوه ئه‌و به‌رنامانه‌و ئه‌پڵیكه‌یشن و ئه‌پانه‌ی كردوویانوته‌وه، دایبخه‌نه‌وه، ئه‌وا شه‌حنی مۆبایله‌كانیان كه‌متر داده‌به‌زێت. به‌ڵام به‌پێی نوێترین بڵاوكراوه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م زانیارییه دووره له‌ڕاستییه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بگره پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. له نوێترین بڵاوكراوه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵدا، جۆن گروپه‌ر كه شاره‌زایه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌و كاری نوێكردنه‌وه‌و زیاتر پێشخستنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ ده‌كات، زانیارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه كه داخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌و ئه‌په‌كانی ئایفۆن كاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر زیاتر مانه‌وه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و سیستمه‌ی ئایفۆن و ئایپادی پێ رێكخراوه، به‌وشێوه‌یه نیه كه كاربكاته سه‌ر شه‌حنی مۆبایله‌كه. ئه‌م زانیارییه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد پرسیاریان كردبوو، كۆمپیوته‌ر كاتێك چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك پێكه‌وه ده‌كرێنه‌وه شه‌حنی زووتر داده‌به‌زێت، ئایا ئایفۆن و ئایپادیش به‌هه‌مانشێوه‌یه؟ به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێر بوو و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و زانیارییه ره‌تكرایه‌وه. خاك - لانه كاشان
خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure