2/8/2017 09:52 AM

نهێنی بەرمۆدا ئاشكرا دەكرێت ‌

‌پێشتر زانایان و چاودێران وەڵامی خراپترین سیناریۆكانیان دایەوە كە بە درێژایی ساڵانی رابردوو دەربارەی ونبوون لە سێگۆشەی بەرمۆدا خرابوونەروو، لە ئەهرامەكانی قوڵایی دەریاوە بگرە تا دەگاتە هەورە رەشە توڕەكانی سەر ناوچەكە.

ئەو ناوچەیەی زەریا دایپۆشیوەو كەوتووەتە نێوان فلۆریداو پۆرتۆریكۆو بەرمۆدا، بووتە هۆی نغرۆكردنی دەیان كەشتی و فڕۆكەو بە درێژایی سەدەی كۆتایی سەدان رۆحی كێشاوە. بەڵام ئێستا یەكێك لە زانایانی ئوسترالیا ئاشكرای كردووەو ناوی ناوە شرۆڤەی ئاسان لەپشت دیاردەكەوەو بە هەڵەی مرۆڤایەتی ناوی بردووە.

ئەو زانایە كە ناوی كارڵ كروزلنسكییە لەمیانی قسەكردنی بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی News.com.au وتوویەتی، هەموو ئەو بۆچوونانەی پاسەوانی كەناراوەكان و ئیدارەی نیشتمانی زەریاكان NOAA ماوەی ساڵانێكە دەیڵێن رەتدەكاتەوە.

بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچەیە هێزێكی سروشتی راماڵین و كێشكردنی هەیەو تەنانەت ژینگەیەكی تایبەت و جیاوازی هەیەو بووەتە هەڕەشە بۆ سەر گەشتیاران، د.كروزلنسكی دەڵێت، ئەوەی لە سێگۆشەی بەرمۆدا روودەدات بۆ هەندێك حاڵەتی ونبوون و راپێچكردن شتێكی ئاساییە.

ئەو زانا ئوسترالییە دەڵێت: بەگوێرەی زانیارییەكانی بازاڕی دڵنیایی لویدزو پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا، ژمارەی ئەو فڕۆكانەی لە سێگۆشەی بەرمۆدا ونبوون، یەكسانە بەهەمان ئەو ژمارانەی لە شوێنەكانی تری جیهان ونبوون، ئەوەش لەسەر بنەمای رێژەی سەدی، چونكە ئەو شوێنە نزیكە لە هێڵی ئیستیوا لە بەشێكی دەوڵەمەندی جیهاندا،  لەو شوێنەدا جوڵەی فڕۆكەكان زۆرترن و قەرەباڵغترن.

كروزلنسكی نموونەیەكی میژووی دێنێتەوە لەسەر ونبوونی 5 فڕۆكەی ئەمریكی لە جۆری TBM Avenger Torpedo Bombers كە لە گەشتی ژمارە 19دا بوون لە ساڵی 1945، ئەوكاتەی فڕۆكەیەك چووە بە دوای 5 فڕۆكەكەی تردا بگەڕێت، دواتر هیچ بەڵگەیەك لەسەر تێكشكان یان ستافی فڕۆكەكە دەستنەكەوتووە.

بەڵام لەگەڵ ئەوەدا زۆر باسی ئەو دۆخە نادیارە دەكرێت كە لەپشت رووداوەكەوە هەیەو سەرەڕای بوونی دۆخێكی نادیار لەپشت رووداوەكانی ونبوونەوە، بەڵام ئەو زانا ئوسترالیا دەڵێت: ئەو شەوەی رووداوەكە روویداوە لە رادیۆ خوێنراوەتەوە فڕۆكەكە بەرەو رۆژئاوا رۆیشتووە، مولازم چارلز تایلور بەرەو رۆژئاوا، بۆیە فڕۆكەكەی دەگەڕا، ون نەبووە، بینراوە تەقیوەتەوە.

كروزلنسكی سەركۆنەی فڕۆكەوانەكە دەكات و دەڵێت: جگە لە یەك كەسی خاوەن ئەزموون، ئەوانی تریان بێ ئەزموون بوون، كەشوهەوا باش نەبووە، شەپۆلەكان گەیشتوونەتە بەرزی 15 مەتر، بۆیە ئەو رووداوە روویداوە.


خاك - كوردستانی نوێ






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved