5/8/2017 09:42 AM

به‌م سێ رێگه‌یه‌ شوختی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت لابه‌ره‌

ئایا شوختی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت بێزاری كردویت؟ حه‌زده‌كه‌یت مۆبایله‌كه‌ت وه‌ك مۆبایلێكی نوێی لێبێته‌وه‌؟ ئه‌وا به‌ یه‌كێك له‌م سێ رێگه‌یه‌ خۆت رزگاربكه‌و شێوه‌یه‌كی نوێ به‌ مۆبایله‌كه‌ت ببه‌خشه‌:

1- هه‌ویری ددان: رێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ هه‌ویری ددان شۆردن به‌ په‌نجه‌كانت بخه‌ره‌ سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت، دواتر به‌ پارچه‌یه‌كی لۆكه‌ یان نه‌رم به‌ شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی بیجوڵێنه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك وازی لێبهێنه‌، دوای ئه‌وه‌ به‌ پارچه‌یه‌كی شێدار بیسڕه‌وه‌، ئێستا شێوه‌یه‌كی نوێی مۆبایله‌كه‌ت ده‌بینیت.

2- زه‌یتی رووه‌كی: پێش به‌كارهێنانی ئاگاداربه‌ پێویسته‌ هه‌موو ده‌رچه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت به‌ پارچه‌یه‌ك پلاستیكی بچوك بگریت بۆ ئه‌وه‌ی دڵۆپی زه‌یته‌كه‌ دزه‌نه‌كاته‌ ناو مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌، دواتر دڵۆپێك له‌ زه‌یته‌كه‌ بخه‌ره‌سه‌ر شوێنی شوخته‌كه‌، دوای ئه‌مه‌ش به‌ پارچه‌یه‌كی نه‌رم زه‌یته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی به‌سه‌ر شوخته‌كه‌دا بڵاوبكه‌ره‌وه‌و دوای ته‌واوبوونیشت مۆبایله‌كه‌ت به‌جێبهێڵه‌ تا وشكببێته‌وه‌. دوای وشكبوونه‌وه‌ ده‌بینیت شوخته‌كان له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت نه‌ماوه‌.

3- بۆدره‌ی منداڵ: كه‌مێك بۆدره‌و ئاو تێكه‌ڵبكه‌ تاكو وه‌ك هه‌ویریان لێدێت، دواتر پارچه‌یه‌ك له‌وشێوه‌ هه‌ویره‌ بخه‌ره‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت و به‌ پارچه‌یه‌ك قوماشی نه‌رم به‌سه‌ر شوخته‌كه‌دا بڵاویبكه‌ره‌وه‌، دوای ئه‌مه‌ش به‌ پارچه‌یه‌ك قوماشی شێدار بیسڕه‌وه‌، به‌م شێوازه‌ رزگارت ده‌بێت له‌ شوختی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت.

خاك - س/ شبكه‌ العربی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved