10/8/2017 09:51 AM

مۆبایلێکی ژاپۆنی پێش ئەپڵ و سامسۆنگ دەکەوێت

کۆمپانیای (شارپ)ی ژاپۆنی ڕۆژی سێ شەممە ٩ی ئابی ٢٠١٧ مۆبایلێکی زیرەکی لە جۆری (Aquos S2) بەشێوەیەکی فەرمی خستە بازاڕەکانی ئاسیا.

بەپێی هەواڵەکە کە ماڵپەڕی (بزنس ئینسایدەر) بڵاوی کردۆتەوە مۆبایلی شارپ، خاوەنی شاشەیەکی گەورەیە بە ڕووبەری ١٢،٧ سانتیمەتر، ئەم تایبەتمەندیە وای کردووە کە پێش هەردوو مۆبایلی ئەپڵ و سامسۆنگ بکەوێت.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە بریتیە لە کامێرای ١٢ مێگا پێکسڵ، میمۆری ١٢٨ گێگابایت و توانای پاتری مۆبایلەکە ٣٠٠(mah)ە.

نرخی مۆبایلەکە ٣٧٠ دۆلارە وابڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بگاتە بازاڕەکانی ئەوروپاو ئەمریکا.

خاك- ژیمان




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved