زانای گه‌ردونیی (كریس ئیمبی) له به‌شی زانستی گه‌ردون له زانكۆی ئه‌ریزۆنا، پێشبینی ده‌كات كه ڕه‌نگه له دوو ده‌یه‌ی ئاینده‌دا بتوانرێت زینده‌وه‌ری نامۆی فه‌زایی بدۆزرێته‌وه‌و ئه‌ویش له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ندێك له هه‌ساره‌و مانگه پاشكۆكانیان به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌لومه‌رجی ژیانیان تێدا به‌دیكراوهK له‌وانه‌ش مانگی (ئۆرۆپا) كه مانگێكی سه‌ر به مشته‌رییه. (كریس ئیمبی) ڕوونیكرده‌وه كه زانایان خه‌ریكی ئاشكراكردنی ژیانی میكرۆبیین ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی 10 بۆ 15 ساڵی داهاتوودا ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی هاتنه‌كایه‌ی ته‌كنیكه نوێیه‌كانه‌وه ده‌بێت وه‌ك ته‌لسكۆبی (جه‌یمس ویب) كه ده‌توانێت هه‌لی ئه‌و دۆزینه‌وانه زیاتر بكات. ئه‌و پڕۆفیسۆره وتی: دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی میكرۆبی له دوو ده‌یه‌ی ئاینده‌دا مانای ئه‌وه نییه كه ڕه‌نگه ژیانێكی زیره‌ك بدۆزرێته‌وه، ڕه‌نگیش نییه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره نامۆیه له چوارچێوه‌ی سیستمی خۆره‌كه‌ی خۆماندا بێت. وتیشى: زۆر پێشبینی ده‌كرێت ڕه‌نگه ژیان له مه‌ریخدا بدۆزرێته‌وه، واته له‌ژێر ڕووی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌و له قوڵایی هه‌ساره‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه تائێستا دۆزینه‌وه‌كه قورس بووبێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ساره‌كه شوێنه‌واری شێوه‌ی ژیانێكی كۆنی له‌سه‌ر دیاره له‌و ناوچانه‌ی كه تائێستا بینراوه. ئه‌و زانایه ئاماژه‌ی بۆ مانگی ئۆرۆپا كرد كه شه‌شه‌مین مانگی هه‌ساره‌ی مشته‌رییه‌و وا سه‌یری ده‌كرێت كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌یه كه له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه، له‌وانه‌ش بوونی ئۆقیانووسی ئاوی سوێر كه به‌ته‌واوی ڕووی مانگه‌كه‌ی داپۆشیوه، به‌ڵام له‌به‌ر دووری له خۆره‌وه به‌ستوویه‌تی. هه‌روه‌ها كریس ئیمبی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌لی دۆزینه‌وه‌ی ژیانی نامۆ به‌رده‌وام له نزیكبوونه‌وه‌دایه‌و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه ئه‌و هه‌له زۆر زیاتر ده‌بێت و ئومێدی زاناكانیش بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه له‌مێژینه‌یه زۆر گه‌وره‌یه. په‌یوه‌ست به‌و مه‌سه‌له‌یه، زانایانی ناسا له‌به‌رنامه‌یاندایه كه دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕه‌وانه بكه‌ن بۆ مانگی ئۆرۆپا به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه له‌و ئۆقیانوسه‌ی له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و مانگه هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌مساڵدا زاناكان ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد كه مانگی ئه‌سیلادۆسی پاشكۆی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه كه پشتگیری ئه‌و بۆچوونه ده‌كات كه ڕه‌نگه ژیان له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌یدا هه‌بێت. جگه له‌وانه‌ش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سیستمی هه‌ساره‌یی (ترابیست-1) دووباره هیوای گه‌ڕانه‌وه بۆ زاناكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی نامۆ له شوێنێكدا كه زۆر دوور نییه له سیستمی خۆره‌كه‌ی خۆمان. پێویسته بوترێت، سیستمی ترابیست-1 كه ده‌كه‌وێته دووری 39 ساڵی تیشكی له زه‌وییه‌وه، پێكهاتووه له 7 هه‌ساره كه به ئه‌ندازه‌ی زه‌وین، زاناكانیش ده‌ڵێن كه سێیان له‌و هه‌سارانه شیاون بۆ بوونی ژیان. خاك - س: Reuters
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure