13/8/2017 09:42 AM

وێنه‌ی ئایفۆن8 بڵاوده‌كرێته‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی جیهان، شاره‌زایه‌كی بواره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان وێنه‌یه‌كی نوێی ئایفۆن 8ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئیفۆنی 8، هه‌ردوو ئایفۆنی 7s و 7+ یش بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و ئایفۆنه‌ نوێیه‌ شێوه‌كه‌ی نزیكه‌ له‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی به‌تایبه‌ت ئایفۆنی 7. به‌ڵام ئایفۆنی 8 به‌شی پێشه‌وه‌ی هه‌مووی شاشه‌یه‌. هه‌روه‌ها دوگمه‌ی هۆمی نابێت و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی شاشه‌كه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

خاك – لانه‌ كاشان
س/ شاشه‌ نیوز








created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved