ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌واڵ و ده‌نگۆی واده‌ی كۆتایىهاتنی دنیا بووه‌ته مانشێتی چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی و كۆمه‌ڵێك په‌یجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند زانا‌و پسپۆرێك ئه‌و ئه‌گه‌رو پێشبینیانه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه باس له كۆتاییهاتنی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له 21ی ئه‌م مانگه‌دا خۆرگیرانی ته‌واو له ئه‌مریكادا ڕووبدات و ئه‌مه‌ش جارێكی‌تر هه‌لی بۆ زانایایه‌ك به ناوی (ده‌یڤید مید) ڕه‌خساندووه كه كتێبه‌كه‌ی به ناوی (Planet X-The 2017 Arrival)واته (هه‌ساره‌ی(X) له 2017دا ده‌گات) ببێته‌وه به سه‌رچاوه‌یه‌ك و هه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ ڕاستی هه‌واڵه‌كه‌یان پشتی پێببه‌ستن. (ده‌یڤید مید) له كتێبه‌كه‌یدا گریمانه‌یه‌كی سه‌یر ده‌خاته‌ڕوو و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه دوای ئه‌و خۆرگیرانه‌ی له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا له ئه‌مریكا ڕووده‌دات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ساره‌ی (نیبییرۆ) خۆی به زه‌ویدا بكێشێت و كۆتایی به هه‌ساره‌كه‌مان بهێنێت. ئه‌و زانایه بۆ ڕاستی ئه‌و گریمانه‌یه‌شی پشت به چه‌ند برگه‌یه‌كی كتێبی پیرۆزی ئینجیل ده‌به‌ستێت و ڕوونیده‌كاته‌وه ئه‌و هه‌ساره‌یه تائێستا زاناكان نه‌یانبینیوه. هاوكات هه‌ندێك له په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پێگه‌كانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به دوای سه‌یركه‌رو خوێنه‌ری زۆردا ده‌گه‌رێن ئه‌م بابه‌ته‌یان كردووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رم و زۆر كه‌سیش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ته‌واوی چوونه‌ته ژێر گاریگه‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆرتریش وه‌ك هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، چونكه پێشتریش چه‌ند جارێك ده‌نگۆی كۆتایی جیهان و ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی باسكراوه و هه‌رجارێك ڕێكه‌وتێكی بۆ دانراوه له‌وانه‌ش پێشتر ده‌وترا له ساڵی 2003دا ده‌بێت و دواتر وترا له 2012 دا ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ش ده‌یڤید مید ئاشكرای كردبوو كه به‌ریه‌ككه‌وتنی زه‌وی هه‌ساره‌ی (نیبیرو) له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا ده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئاراسته‌كردنی له ڕێگه‌ی هه‌وره‌كانی ڕاكێشانی سه‌ر به ئه‌ستێره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی خۆره‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باوه‌ڕ به گریمانه‌كه‌ی بكرێت ئه‌و زانایه ئاماژه‌ی به‌وه داوه به‌هۆی گۆشه‌ی بینین له‌زه‌وییه‌وه نه زاناكانی ئاژانسی ناسا‌و نه هیچ ئاژانسێكی دیكه‌ی فه‌زایی نه‌یانتوانیوه تائێستا ئه‌و هه‌ساره‌یه ببینن. ئێستاش ئه‌و زانایه تیۆره سه‌یره‌كه‌ی گۆڕیوه‌و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و خۆرگیرانه ته‌واوه‌ی له 21ی مانگی ئابدا له ئه‌مریكا ڕووده‌دات ئاماژه‌یه بۆ واده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه‌و ڕۆژی 23ی مانگ هه‌ساره‌كه له ئاسماندا ده‌رده‌كه‌وێت. مید ده‌ڵێت: سه‌رنجدان له هه‌ساره‌ی (X)قورس ده‌بێت به‌هۆی دیارده‌ی خۆرگیرانه‌كه‌وه، مه‌گه‌ر له به‌رزاییه‌كی زۆر بێت به‌سه‌ر ئه‌مریكای باشووره‌وه ئه‌ویش به هه‌بوونی كامێرایه‌كی باشه‌وه. مید له كتێبه‌كه‌یدا (Planet X-The 2017 Arrival) ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه پشتی به به‌ڵگه‌ی زانستی به‌ستووه، به‌ڵام زۆربه‌ی خوێنه‌ره‌كانی كتێبه‌كه‌ی پێیانوایه كه به‌ڵگه‌و پاساوه‌كانی هه‌رزوو ده‌گۆرێت بۆ به‌ڵگه‌ی ئاینی، به شێوه‌یه‌ك یه‌كێك له خوێنه‌ره‌كانی ده‌ڵێت: مید له پێگه‌كه‌ی خۆی له ئینته‌رنێت، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ڕاستی زانستی و گه‌ردوونی بۆ هه‌ڵفریواندنی خوێنه‌ره‌كانی، به‌ڵام دوای 10 لاپه‌ڕه ده‌ستده‌كات به ئاماژه‌و پێشبینی و خه‌ونه چڕه‌كانی كتێبه ئاینییه‌كان. ناوه‌نده زانستییه‌كان و ناسا له‌مباره‌یه‌وه قسه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌یه ئاژانسی فه‌زایی ناسا بوونی هه‌ساره‌ی نادیاری ناسراو به (X) له‌ناو سیستمی خۆردا ڕه‌تناكاته‌وه‌و زانایانیش به‌ڵگه‌یان هه‌یه بۆ بوونی ئه‌و هه‌ساره‌یه كه به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی نیپتۆنه‌و له خولگه‌یه‌كی درێژدا كه له خولگه‌كه‌ی بلۆتۆ زیاتره به ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێته‌وه. زاناكان ده‌ڵێن: ئه‌و هه‌ساره‌یه بارستاییه‌كه‌ی 10 هێنده‌ی بارستایی زه‌وییه‌و خولگه‌كه‌ی 20 ئه‌وه‌نده‌ی خولگه‌ی نیپتۆن له خۆره‌وه نزیكه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه سوڕێكی به ده‌وری خۆردا ته‌واوبكات پێویستی به 10 بۆ 20 هه‌زار ساڵی زه‌وییه. كه‌واته پلانی هه‌ساره‌ی نیبیرۆ ڕاستییه؟ ناسا هیچی نه‌كردووه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی تیۆره‌كانی پلانگێڕی سه‌باره‌ت به‌و هه‌ساره نادیاره‌و جگه له‌وه‌ش هه‌ساره‌یه‌كی دیكه كه ناوی هه‌ساره‌ی 9ی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ناسا پێیوایه بوونی ئه‌و هه‌ساره‌یه هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه‌و هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێكیش له‌نێوان ئه‌و هه‌ساره‌یه‌و زه‌وی له‌ئارادا نییه. هه‌روه‌ها ناسا ده‌ڵێت: هه‌ساره‌كه‌مان ماوه‌ی ملیاره‌ها ساڵه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌و زانایانیش به متمانه‌وه ده‌ڵێن هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه. ناسا ده‌شڵێت: پێشتر چه‌ند ڕێكه‌وتێك دانرا بۆ كۆتاییهاتنی گۆی زه‌وی، هه‌موو ئه‌و رێكه‌وتانه‌ش هاتن و زه‌وی سه‌لامه‌ت بوو. زانایانی ناسا له‌و بڕوایه‌دان كه چیرۆكی هه‌ساره‌ی (نیبیرۆ) و خۆكێشانی به زه‌ویدا له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تی سۆمه‌رییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌وكاته‌وه چه‌ندینجار ئاماژه به له‌ناوچوونی زه‌وی كراوه‌و هیچییشیان ڕاست نه‌بوون. ئه‌و زانایانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا، ئاماژه به ڕۆژژمێری گه‌لی مایا كرا‌و گوایه ئه‌و ڕۆژمێره‌یان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له ساڵی 2012دا كۆتایی به ژیان دێت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا. ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر نیبیرۆ به‌ره‌و زه‌وی بهاتایه ده‌بوو له 10 ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ئامێره‌كانمانه‌وه بماندیایه‌و ئێستا وای لێده‌هات كه به چاوی ئاسایی ده‌بینرا. ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كه‌ی ئاڵۆز كردووه كه به‌ڕاستی له 21ی ئه‌م مانگه‌دا خۆر ده‌گیرێت و به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ده‌یبینێت كه چۆن مانگ ده‌چێته نێوان زه‌وی خۆر‌و دونیا تاریك دادێت و پله‌ی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی بۆ هه‌ندێك گروپی ئاینی خۆشكردووه كه خه‌ڵكی به نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی بترسێنن و ڕابگه‌یه‌نن كه ئه‌وه نیشانه‌ی كۆتایی دنیایه. پێویسته بوترێت، له ساڵی 1967ه‌وه ناوی (نیبیرۆ) كراوه‌ته هاوه‌ڵی ڕوداو و كاره‌ساته سروشتیه‌كان، ئه‌ویش ئه‌وكاته‌ی نووسه‌رێك به ناوی(Zecharia Sitchin) زكه‌ریا سیتشین كه نووسه‌رێكی ئه‌مریكییه‌و له ساڵی 1920 له شاری باكۆی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له‌دایكبووه‌و یه‌كێك له كتێبه به‌ناوبانگه‌كانی ناوی (فه‌زاییه پێشینه‌كان)ه، ئه‌م نووسه‌ره زۆربه‌ی سه‌رچاوه سۆمه‌رییه‌كانی له نوسینی بزمارییه‌وه وه‌رگێراوه‌و بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌و باسی هه‌ساره‌ی نیبیرۆی كردووه كه گوایه له كتێبه سۆمه‌ری و بابلییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌و ئه‌و نوسه‌ره له لایه‌نگرانی ئه‌و تیۆره‌یه كه ده‌ڵێت ژیانی سه‌ر گۆی زه‌وی له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌رانی فه‌زاییه‌وه دروست بووه و دروستكه‌رانی مرۆڤایه‌تی له لای سۆمه‌رییه‌كان به (ئونانكی) ناسراون. به‌پێی ئه‌و نوسینانه‌ی سۆمه‌رییه‌كان ئونانكی به مانای (50) یه و سه‌ر به هه‌ساره‌یه‌كن به ناوی نیبیرۆوه‌و هاتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی و له‌گه‌ل ژنانی سه‌ر زه‌وی هاوسه‌رگیریان كردووه، دواتر به‌هۆی هه‌ڵسانی لافاوێكه‌وه سه‌ر زه‌وییان جێهێشتووه، ئه‌و نووسه‌ره به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدا بووه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه دوو شارستانیه‌تی سۆمه‌ری و بابلی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ر له 3600 ساڵ توانیویانه هه‌ساره‌ی (نیبیرۆ) بناسن كه به ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێته‌وه. له‌وكاته‌وه تائێستا چه‌ندینجار باس له واده‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و هه‌ساره‌یه له‌گه‌ڵ زه‌وی كراوه، به‌ڵام هه‌موویان ڕێكه‌وتی وه‌همی بوون و مرۆڤایه‌تی بێ هیچ كاره‌ساتێك و وه‌ك ڕۆژێكی ئاسایی بردوویه‌تییه سه‌رو تێیپه‌ڕاندوون. خاك - سه‌رچاوه، RT علوم والاكتشافات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure