15/8/2017 09:28 AM

گوندێك لەسەر مانگ، وێستگەیەك بۆ داگیركردنی مەریخ

لەگەڵ ئەوەی دروستكردنی گوندێك لەسەر مانگ خەیاڵێكی زانستی بێت، بەڵام بە هاتنی 2030 ئەو بیرۆكەیە دەبێتە حەقیقەت، ئەوەتا ئاژانسی فەزای ئەوروپا سەقاڵی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكە،بە مەبەستی ئاسانكاریی گەشتكردن بۆ مەریخ.

یان فێرنەر سەرۆكی ئاژانسەكە بۆچوونی خۆی دەربڕی لەسەرئەوەی كە دوای كۆتاییهاتنی وێسگەی فەزای نێودەوڵەتی لە خزمەتەكەی، بكرێتە گوندێك لەسەر مانگ، ئەویش بەهۆی تەكنۆلۆژیای سێ رەهەندەوە، لەرێی ئامێرەوە كەرەستەی سەر مانگ وەك كەرەستەی بیناسازی بەكاردەهێنرێت.

لە لێدوانێكیدا فێرنەر لە پاریس رایگەیاند: لە پێداویستییەكانی ئەو پڕۆژە چاوەڕوانكراوەكەی كۆڵیوەتەوە كە شوێنی وێستگەی فەزاری نێودەوڵەتی بگرێتەوە.

دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی رابردوودا پۆستی سەرۆكی ئاژانسی فەزای ئەوروپا ئەو بۆچوونەی كردە پڕۆژەیەكی جەوهەری‌ و وتی: ئەوە دەبێتە هەنگاوێكی سەرەكی بۆ گەشتی مرۆڤ بەرەو مەریخ.


خاك - RT




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved