15/8/2017 09:39 AM

ڕەنگەکانی ئایفۆنی 8 ئاشکرا دەکرێت

وا بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتودا کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنی 8 بە تەکنیکێکی نوێ و پێشکەوتو بخاتە بازاڕەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە تەکنەلۆژییەکان ئایفۆنە نوێیەکە بە سێ ڕەنگی (ڕەش، سپی و ئاڵتونی ڕەنگ مسی ) بەرهەمهێندراوە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی (مارك رومارز) تایبەت بە هەواڵی کۆمپانیا ئەمریکیەکان، تەواوی ڕوکاری پێشەوەی ئایفۆنە نوێیەکە شاشەیەو هیچ جۆرە دوگمەیەکی نیە ، لە ڕێگای وایەر لێسەوە پاتریەکەی شەحن دەکرێتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاشکرای کردووە قەبارەی ئایفۆنە نوێیەکە دەگاتە ( 5.8)ئینج. پێشتریش ماڵپەڕی (فۆربس) ئاماژەی بەوەکربوو ئایفۆنی 8 کوالێتیەکی بەرزی هەیەو کوالێتی شاشەکەی دەگاتە(2800*1342) و توانای بەرگری ئاوی هەیە.

کۆمپانیای ئەپڵ لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو هەردوو مۆبایلی ئایفۆنی 7 و 7پڵەس  خستە بازاڕەوە کە ڕکابەریەکی گەورەی لەگەڵ مۆبایلی (پیکسل)ی بەرهەمی گۆگڵ کرد.

خاك- ژیمان




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved