پسپۆڕانی بواری لێكۆڵینه‌وه له دروستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌و بڕوایه‌دان كه ڕكابه‌رییه‌كی سه‌خت هه‌یه له‌نێوان دوو جۆر فرۆكه‌ی ڕوسی و ئه‌مریكی و پێیانوایه كه دواجار به‌رهه‌می یه‌كێكیان نازناوی خانمی ئاسمان به‌ده‌ستدێنێت. فرۆكه‌ی جه‌نگی روسی ( T-50) له زۆر خه‌سڵه‌تیدا زۆر لههاوشێوه ئه‌مریكییه‌كانی واته (F-22 Raptor) و (F-35) به‌رزتره‌و ده‌وترێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی (T-50) روسی ڕه‌نگه ببێته ڕكابه‌رێكی مه‌ترسیداری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری (F-22 Raptor) و(F-35). له‌مباره‌یه‌وه (لیوا دیڤ دیبتۆلا) سه‌رۆكی پێشوی هه‌واڵگری هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئه‌و زانیارییه شیكارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان سه‌باره‌ت به‌و فڕۆكه ڕوسییه ئاماژه‌یه كه دیزاینێكی نوێی هه‌یه‌و هیچی كه‌متر نییه له خه‌سڵه‌تی فرۆكه‌كانی جۆری (F-22 Raptor) و (F-35) ئه‌مریكی كه نه‌وه‌ی پێنجه‌می فرۆكه‌ی جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكان، نه‌ك ئه‌وه‌نده به‌ڵكو زۆر خه‌سڵه‌تی فرۆكه ڕوسییه‌كه فرۆكه ئه‌مریكییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه. (T-50) توانای مانۆڕی له ئاسماندا زیاتره له‌چاو فڕۆكه‌ی (F-35) و (F-22 Raptor)دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوو فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كه له فرۆكه ڕوسییه‌كه جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ڕوسییه‌كان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه له بواری سیستمی هه‌سته‌وه‌ری ده‌ستلێدان، به‌ڵام فرۆكه جه‌نگییه ئه‌مریكییه‌كان هێشتا پێشه‌نگن له‌بواری شیكردنه‌وه‌ی زانیاری كه له ئامێره‌كانی ئاشكراكردنهوه وه‌ریده‌گرن و ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگه له جه‌نگی ئێستادا. به‌ڵام زۆربه‌ی ناوه‌نده زانستی و جه‌نگییه‌كانی ڕوسیا له‌و بڕوایه‌دان كه دواجار فرۆكه‌ی (T-50) نازناوی خانمی ئاسمان به‌ده‌ستده‌هێنێت. خاك - س: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure