له چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی له ژماره‌یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا روویداو بووه جێی سه‌رنجی زانایانی گه‌ردوونناس و هاووڵاتیان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و چه‌ندین هه‌واڵ و راپۆرت و وێنه‌و ڤیدیۆی له‌سه‌ر بڵاوكرایه‌وه. به‌وپێیه‌ی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه رووداوی له‌وشێوه‌یه رووینه‌داوه‌و كه‌سانێكی ده‌گمه‌ن له ژیاندا ماون كه جارێكی تر له ژیانیاندا ئه‌و رووداوه‌یان پێشتر بینیبێت، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی له زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه روویان كرده ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و دیارده ده‌گمه‌نه سروشتییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی ئه‌مریكی هه‌موو ئاماده‌كاری و هاوكارییه‌كی كردبوو بۆ ئه‌وانه‌ی روویان كردووه‌ته ئه‌و وڵاته. ئه‌و خۆرگیرانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی كارگه‌و كۆمپانیاكان و شوێنی به‌رهه‌مهێنانه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك كاركردن بوه‌ستێت، كه به بۆچوونی خاوه‌ن كۆمپانیاكان له‌و چه‌ند سه‌عاته‌دا 87 ملیۆن كرێكار بێكار بوون و به‌وهۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 700 ملیۆن دۆلار زیان به ئابووری ئه‌مریكا گه‌یشتووه. كه ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تا به كاركردن قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه بكه‌نه‌وه. جێی باسه، نزیكه‌ی له سه‌ده‌یه‌كدا یه‌ك جار خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی رووده‌دات، ئه‌مجاره له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا روویدا. ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ش وێنه‌ی كاتی خۆرگیرانه‌كه‌یه كه له ئاژانسه‌كانه‌وه وه‌رگیراون. خاك – لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure