26/8/2017 10:22 AM

بزانه‌ تیشكی ئامێری ئاماژه‌ده‌ری لێزه‌ر مه‌ترسیداره‌؟

وه‌ك هه‌موو تیشكێكی ‌تر، تیشكی ئامێری ئاماژه‌ده‌ری لێزه‌ر ده‌توانێت زیانبه‌خش بێت بۆ تۆڕه‌كه‌ی چاو، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تیشكه‌كه‌ زۆر به‌هێزبێت ‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش چاو له‌ژێریدا بمێنێته‌وه‌.

هێزی تیشكی لێزه‌ر به‌پێی مه‌ترسیداربوونیان به‌ ده‌سته‌كانی 1, 1M, 2, 2M, 3R, 3B و 4 دابه‌شكراون. تیشكی لێزه‌ری ده‌سته‌ی یه‌ك بێ مه‌ترسییه‌، له‌كاتێكدا تیشكی ده‌سته‌ی چوار مه‌ترسیداره‌.

بۆ نموونه‌ ئه‌و لێزه‌رانه‌ی له‌ ئامێری چاپ ‌و خوێندنه‌وه‌ی CD دا به‌كارهاتوون، له‌ ده‌سته‌ی یه‌كه‌من ‌و زۆربه‌ی لێزه‌ره‌ ئاماژه‌داره‌كان ده‌كه‌ونه‌ ناو ده‌سته‌ی 2 یا 3R.. له‌ سیستمه‌ كۆنه‌كاندا لێزه‌ر به‌ ده‌سته‌كانی I, II, IIa, IIIa, IIIb و IV ده‌ناسێنرا كه‌ II به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ 2 و IIIa له‌گه‌ڵ 3R..

ئه‌گه‌ر چاو بكه‌وێته‌به‌ر تیشكی لێزه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی بێئاگا ده‌تروكێت، كه‌وابوو مرۆڤ ده‌بێت زۆر بێچانس بێت یان زۆر چاونه‌ترس، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دوربین سه‌یری تیشكێكی لێزه‌ر بكات تا چاوی به‌ تیشكی لێزه‌رێكی ئاماژه‌ده‌ری ئاسایی زیانی پێبگات.

به‌ڵام به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO هۆكارێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ ئامێره‌كانی لێزه‌ره‌وه‌ به‌ئاگا بین، چونكه‌ ئه‌و تیشكانه‌ سه‌رێشه‌و كوێری كاتی به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌وان یا شۆفێرێك چاوی به‌ لێزه‌ر به‌ شه‌واره‌ بكه‌وێت ده‌رئه‌نجامی كوشنده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مرۆڤ ده‌بێت به‌ئاگا بێت بۆ ئه‌وه‌ی لێزه‌ره‌كان هه‌موو كاتێك به‌ دروستی پۆلێن ناكرێن.

خاك – سیامه‌ند موهته‌دی
س/ illvet.se




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved