به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك پیاوانیش له جیابوونه‌وه‌دا زه‌ره‌رمه‌ندن پێشتر وا باوبوو كه جیابوونه‌وه بۆ پیاو زیانی نیه. هه‌ندێك له‌به‌شداربوانی ئه‌م ڕاپۆرته‌یش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له جیابوونه‌وه‌دا زه‌ره‌ری مادی‌و مه‌عنه‌ی پیاو زۆرتره وه‌ك له ژن. شاره‌زایانی بواری ده‌روونیش بۆچوونیان وایه كه پیاو بۆیه وه‌ك ژن ڕه‌نگ‌و ڕووخساری دوای جیابوونه‌وه ناگۆڕێت ده‌ربڕینی كه‌متره‌و هه‌ستی خۆی ده‌شارێته‌وه، ده‌نا پیاویش زه‌ره‌رمه‌نده. كارمه‌ندێكی دادگایش ده‌ڵێ: قوربه‌سه‌ریه‌كه بۆ پیاوه، چونكه دوای گواستنه‌وه ژن داوای ماف ده‌كات. به‌شێكی تر له به‌شدابوانی ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێن، هه‌ردووكیان زه‌ره‌رمه‌ندن، به‌ڵام پیاو ده‌توانێ زوو ژن بێنێته‌وه‌و شوێنه‌واره‌كانی جیابوونه‌وه نه‌هێڵێت. ڕۆڵی باوكایه‌تی ون ده‌كات به‌شێك له به‌شداربوان پێیانوایه كه زیانی مه‌عنه‌وی پیاو له هی ژن كه‌متر نیه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ژن‌و مێرده‌كه ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه بووبن‌و منداڵیش له نێوانیان هه‌بێت. پێشواز نه‌به‌رد، 32 ساڵ پیشه‌ی مامۆستایه وتى: له جیابوونه‌وه‌دا ژن‌و مێرد هه‌ردووكیان زه‌ره‌رمه‌ندن، به‌ڵام ژن نازناوی بێوه‌ژنی به‌سه‌ردا ده‌بڕێت‌و ناتوانێ كۆمه‌ڵێ شت به ئاسووده‌یی بكات‌و به‌رده‌وام چاوی له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها وتی: ڕاسته پیاویش زیانی به‌رده‌كه‌وێ، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه ژیاون‌و خووی یه‌كیان گرتووه، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه جیاده‌بنه‌وه زه‌ره‌ری مه‌عنه‌وی ده‌كات. وتیشی: ئه‌گه‌ر منداڵ هه‌بوو باوكه‌كه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی زیاتر ده‌كات‌و هه‌ستێكی ناخۆشی لا دروست ده‌بێت‌و ڕۆڵی باوكایه‌تی ون ده‌كات، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی چی له‌مه قورس‌تر هه‌یه؟!!!! له‌نێو خێزانی كوردیدا له‌كاتی جیابوونه‌وه‌دا هه‌لی زیاتر بۆ پیاو ده‌ڕه‌خسێت كه بۆ جاری دووه‌م‌و سێهه‌م ژیانی هاوسه‌ری پێكبهێنێت به‌و بیانوه‌ی كه پیاو كامڵ تره‌و ئافره‌ت لاوازه. به‌ڵام له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا هاتووه، كه له‌كاتی جیابوونه‌وه‌دا پیاو له ژن زه‌ره‌رمه‌ندتره. به‌پێی فۆرمی ڕاپرسی توێژینه‌وه‌كه 10هه‌زار پیاو به‌شدارییان تیاكردوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پیاوانه‌ی كه ژنه‌كانیان ته‌ڵاقداوه توشی نه‌خۆشی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی بوون به به‌راورد به پیاوانی تر. هه‌روه‌ها ئاره‌زووی خۆكوشتن لای ئه‌و كه‌سانه دوو ئه‌وه‌نده‌و نیوی ئه‌و كه‌سانه زیاتره كه له ژیانی هاوسه‌ریدا كێشه‌یان كه‌متره‌و گونجاون. شاره‌زایانی بواری یاسایش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له‌ڕووی یاساوه له‌دوای گواستنه‌وه‌ی ژن ماف ده‌درێت به ژن نه‌ك پیاو، دادگا له‌مه‌دا ده‌یه‌وێ ماف بۆ ژن بگه‌ڕێنێته‌وه. سه‌رحه‌د یونس ـ له داگای به‌رایی شاره‌زوور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر پیاو ژنی نه‌گواستبێه‌وه، جیابوونه‌وه له‌نێوانیان ڕوویدا دادگا ماف بۆ پیاو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه گواستیه‌وه ئافره‌ت مافی داواكردنی زه‌ره‌ری هه‌یه، به‌ڵام پیاو ئه‌و مافه‌ی نیه، به كورتی‌و به كوردی دوای گواستنه‌وه هه‌موو شتێكی پیاو ده‌فه‌وتێ، به پێكه‌نینه‌وه وتی: قوڕبه‌سه‌رییه‌كه بۆ پیاوه. پیاویش هه‌ستی هه‌یه شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هۆكاری ده‌ره‌كی كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ‌و له‌وانه‌یه كه‌سه داببڕێت له خێزان و كۆمه‌ڵ. شه‌ونم به‌شیر ـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: بۆ هه‌بوونی كێشه ئه‌وه گرنگ نیه كه‌سه‌كه نێر بێت، یان مێ، گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤه. ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له ژیانی هه‌ر كه‌سێكدا ڕوو ئه‌دات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو ژیانی، به‌تایبه‌ت بابه‌تی جیابوونه‌وه كه قورس ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر هه‌ردوولا. وتيشى: هه‌ر كه‌سێك ڕووداوه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستده‌كه‌ن به‌پێی چه‌ند هۆكارێك كه ڕۆڵ ده‌بینن. له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه به‌بڕوای ئه‌و توێژه‌ره مێژووی كه‌سایه‌تی، چۆنیه‌تی‌و شێوه‌ی ژیانی، ئه‌و شتانه‌ی دێته پێش‌و ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆشنبیری‌و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تیایدا گه‌وره بووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هۆكار ده‌توانێت ڕۆڵ ببینێت له كاردانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌دا بۆ پێشهاته‌كانی ژیان كه هه‌ندێكیان ده‌ره‌كیه‌و هه‌ندێكی تریان ناوه‌كی. هه‌موو كێشه‌یه‌كی ناوه‌كی كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ڕووكاری ده‌ره‌وه‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. پیاوان ته‌نها هاوسه‌ر له‌ده‌ست ناده‌ن به وته‌ی شاره‌زایانی بواری ده‌روونیش ونكردنی ڕۆڵ، واتای ونكردنی كه‌سه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر زوو به ده‌میه‌وه نه‌چیت ڕه‌نگه لێكه‌وته‌ی خراپی هه‌بێت. لانه جه‌مال ـ توێژه‌ری ده‌روونی وتى: پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ده‌روونی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و شته‌ی پیاوان نیگه‌ران ده‌كات له‌دوای ته‌ڵاق ته‌نها له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌یان نیه، به‌ڵكو له‌ده‌ستدانی ڕۆڵی باوكه، زۆرجار دایك دوای ته‌ڵاق ڕۆڵی باوكیش ده‌گێڕێت، به‌ڵام پیاو ڕۆڵی باوكیش ناتوانێت ببینێت. ئه‌وه‌ی كه زیاتر بارودۆخه‌كه خراپ ده‌كات به‌لای ئه‌و توێژه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه ته‌ڵاق له‌ده‌ستی پیاوانه، له‌كاتی هه‌بوونی كێشه‌ی قورس‌دا ژنه‌كه زۆر زه‌ختی لێده‌كات‌و هه‌وڵئه‌دات ڕازی بكات به كۆتایهێنان به‌ژیانی هاوبه‌ش كۆتایی پێبهێنێت به ته‌ڵاق، به‌ڵام پیاو كه سه‌یرده‌كات هه‌موو شتێكی له‌ده‌ستداوه: وه‌كو هاوسه‌ر، باوكایه‌تی، هه‌روه‌ها ماڵ‌و سامانێكی زۆریش له‌ده‌ست ئه‌دات، به‌هۆی ماره‌یی پاشه‌كی‌و له‌و جۆره شتانه. پیاوان ڕازه‌كانیان نادركێنن باوكانی جیابوه‌وه جه‌خت له قسه‌كانی شاره‌زایان ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن بۆ ماوه‌یه‌ك سڕ بوون. سیروان محه‌مه‌د، وه‌ك باوكێك كه له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دا كه پیاو زیاتر ده‌توانێت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و باره‌ی كه هاتۆته پێش‌و زیاتر توانای ئارامگرتنی هه‌یه، وتی: پیاوان زیاتر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خه‌مه‌كانیان لای كه‌س باسنه‌كه‌ن، به‌بڕوای ئه‌و جیابوونه‌وه هۆكاره بۆ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی كێشه‌ی ده‌روونی له‌دوای ته‌ڵاق. به‌ڵام مه‌رج نیه ئه‌مه لای هه‌موو كه‌س ڕووبدات، چونكه زۆرجار ده‌بێته شۆڕشێك له‌ناخی كه‌سه‌كه‌دا هه‌وڵ ئه‌دات له ئیش‌و كاره‌كانیدا به‌ره‌و پێش بڕوات‌و خۆی بسه‌لمێنێت‌و زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانیدا. وتیشی: من به‌ش به‌حاڵی خۆم دوای جیابوونه‌وه له ژنه‌كه‌م تاساوم‌و ژیانم ئه‌و خۆشیه‌ی نه‌ماوه.
خاك - كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure