له‌كاتێكدا ژن و مێرد هه‌ردووكیان فه‌رمانبه‌رن و هه‌ردووكیان خاوه‌ن موچه‌یه‌كی باشن، بێگومان ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشییه بۆ هه‌ردوولا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژیانی رۆژانه‌یان ئاسانتر ده‌بێت، به‌ڵام له‌كاتێكدا ژنه‌كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر موچه‌ی مانگانه‌ی له‌مێرده‌كه‌ی زیاتر بوو، له‌هه‌مانكاتدا له‌مێرده‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووتر بوو، لێره‌دا ئه‌و پیاوه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ئیره‌كردندا مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بگۆڕێت، ئه‌و ژنانه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا ژیانی خۆیان ده‌بیننه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یاندا با گرنگی به‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه بده‌ن. 1- هه‌وڵبده تێگه‌یشتنت هه‌بێت بۆ شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ت، چونكه ته‌نها ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه ژنانیش وه‌ك پیاوان خاوه‌ن بڕوانامه‌و ئیشوكارێكی سه‌ركه‌توون، وه‌ك جاران ژنان ته‌نها بۆ ئیشی ماڵ و به‌خێوكردنی منداڵ ژیان دابین ناكه‌ن، به‌ڵكو جگه له‌خزمه‌تكردنی مێرد‌و منداڵ و ماڵ له‌هه‌مانكاتدا ژنانیش فه‌رمانبه‌رن، لێره‌دا پیاوان پێویستیان به‌وه‌یه رابێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ژنانیش وه‌ك پیاوان خاوه‌ن مووچه‌ن. 2- له‌كاتێكدا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌وه مێرده‌كه‌ت پێشبڕكێی مووچه‌و سه‌ركه‌وتنت له‌گه‌ڵ ده‌كات، تۆ وه‌ڵامی پێشبڕكێكانی مه‌ده‌ره‌وه، هه‌وڵبده زۆر دڵخۆشی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌ودا ده‌رببڕیت، هه‌رگیز باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانت مه‌كه له‌كاتێكدا ئه‌و باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی ده‌كات. 3- له‌جیاتی دژایه‌تی هه‌وڵبده هاوپشت و هاوكاری یه‌كتربن، له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنیت ئه‌وه ره‌چاوبكه كه به‌هۆی هاوكاری و پاڵپشتی مێرده‌كه‌ت سه‌ركه‌وتنت به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌روه‌ها سوپاسی بكه. 4- له‌كاتێكدا به‌هۆی ئیره‌ییه‌وه مێرده‌كه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه بدات له‌ئیشه‌كه‌ت دوورتبخاته‌وه، هه‌وڵبده گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌یت تا بزانیت چی له‌دڵدایه‌و گرنگی به‌هه‌ستی مێرده‌كه‌ت بده، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واز له‌كاركردن مه‌هێنه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure