توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه ده‌رده‌خات كه مانگ ته‌نێكی وشك نییه وه‌ك پێشتر باسی ده‌كرا، به‌ڵكو له‌ناخیدا بڕێكی زۆری ئاوی تێدایه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی زانكۆی براون له‌ئه‌مریكا ئه‌نجامیانداوه ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه مانگی ته‌نها پاشكۆی زه‌وی به‌ته‌واوی وشك بێت و ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و نیشته‌نییه گڕكانیانه‌ی له‌سه‌ر ڕووی مانگ هه‌ن ئاویان تێدایه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ناخه‌كه‌یدایه. له‌مباره‌یه‌وه (شوای لی) كه یه‌كێكه له ئاماده‌كه‌رانی توێژینه‌وه‌كه وتی: به به‌كارهێنانی ئه‌و پێدراو و زانیارییانه‌ی له‌مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئاماژه‌ی نوێمان دۆزیوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌بوونی ئاو له‌ناخی مانگی سه‌ر به‌زه‌وییه‌كه‌ی خۆماندا. پێشتر‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زاناكان له‌وبڕوایه‌دا بوون كه مانگ ته‌نێكی وشك و قاقڕه، به‌ڵام ئه‌مرۆ بوونی ئاو له‌ناخی ئه‌و ته‌نه ئاسمانییه بووه به‌شتێكی نیمچه سه‌لمێندراو. له‌ساڵی 2008 زانایان كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه له‌و گه‌ردیله ئاوانه‌ی كه له‌گڕتاوه به‌ستووه‌كانی سه‌ر ڕووی مانگدا هه‌بوون و له‌گه‌شته‌كانی ئه‌پۆلۆی ئه‌مریكادا له‌سه‌ر ڕووی مانگه‌وه هێنراونه‌ته سه‌ر زه‌وی. (رالف میكلین)یش كه به‌شداربوویه‌كی دیكه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانكۆی براونه ده‌ڵێت: پێشتر نه‌ده‌زانرا ئایا ئه‌و ئاوه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی مانگدا هه‌یه یاخود به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانیدا وه‌ك یه‌ك دابه‌ش بووه؟. وتیشی: ئه‌وه‌ی تائێستا بۆمان ڕوونبوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه نیشته‌نییه‌كانی سه‌ر ڕووی مانگ به‌ئاو ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و نمونانه‌ی له گه‌شته‌كانی ئه‌پۆلۆدا هێنراونه‌ته سه‌ر زه‌وی زۆر ده‌گمه‌ن و ناوازه نین. گریمانه‌ی هه‌ره‌باو ئه‌وه‌یه مانگ له‌دوای ئه‌وه دروستبووه كه هه‌ساره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی مه‌ریخ خۆی كێشاوه به‌زه‌ویداو چه‌ند پارچه‌یه‌كی به‌ردینی گه‌وره‌ی لێ جیابووه‌ته‌وه دواتر بووه‌ته ئه‌و ته‌نها ته‌نه‌ی كه به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سووڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به‌ر له 4 ملیار‌و 500 ملیۆن ساڵ. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ده‌رگا له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌كاته‌وه كه چۆن ئه‌و ئۆكسجینه‌ی پێویسته بۆ دروستبوونی ئاو توانیوییه‌تی به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌رما زۆر به‌رزه بگرێت كه به‌هۆی پێكدادانه به‌هێزه‌كه‌وه دروستبووه؟ هه‌رچه‌نده هێشتا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره لۆژیكییه نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زاناكان به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه‌ی زاناكانی زانكۆی براون بێت، ئه‌و هه‌مباره ئاوه زۆره‌ی ناخی مانگ ڕه‌نگه زۆر زۆر بێت و پێده‌چێت لێی ده‌ربهێنرێت و سوودی لێوه‌ربگیرێت. خاك - س/ میدل ئیست ئۆنلاین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure