كتێبی خێزان‌و كاره‌ساته‌كان له نووسینی د.حسیه‌ن سه‌رمه‌ك حه‌سه‌ن‌و له‌وه‌رگێرانی دانا مه‌لا حه‌سه‌ن. ئه‌م كتێبه وه‌ك ڕێبه‌رێك بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانانه دێته ئه‌ژمار كه ڕوبه‌ڕوی كاره‌ساته له‌ناكاوه‌كان ده‌بنه‌وه، كتێبه‌كه به‌زمانێكی ساده بۆ پسۆڕان‌و خێزان نووسراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خێزانێك لێی تێبگات. نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ی عێراقیه، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌هۆی سروشت‌و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌وه ڕوبه‌ڕوی زۆرترین كاره‌ساتی مرۆیی بووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌كاره‌ساتی مه‌زهه‌بیه‌وه بیگره، هه‌تا دواین كاره‌ساتی تاعون و له‌ناوبردنی سێ به‌شی خه‌ڵكی به‌غدا له‌چاره‌كی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا. وڵاتی گه‌وره‌ترین گۆڕستان له‌جیهاندا، وڵاتی كۆماری بێوه‌ژنه‌كان، وڵاتی دڵه‌ڕاوكێ وڵاتی كۆماری قه‌یره‌كانه. وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه بۆ زمانی كوردی پێویستبوو، چونكه ده‌رهاویشته‌ی كاره‌ساته‌كانمان هه‌مان ماكی هه‌یه. مردن، جیابوونه‌وه، شه‌ڕ، لاقه‌كردن، ئالوده‌بوونی هه‌رزه‌كاران، نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه یه‌خه‌ی هه‌موومانی گرتووه. هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی تاك هه‌یه. نووسه‌ر له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: خێزانه عێراقیه‌كان ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ن كه كه‌س گۆرانی‌یان به‌سه‌ردا ناچڕێ. هه‌ربۆیه نووسه‌ر ئه‌م ڕێبه‌ره‌ی بۆ خێزان و كه‌سانی پسپۆڕ نوسیوه تا ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه كه له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌یه. به‌هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی واقیعی بۆ هه‌ر كاره‌ساتێك كه ڕوبه‌ڕوی خێزان ده‌بێته‌وه. چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساته‌و ڕاسپارده‌و ڕێنمایی بۆ قوربانیه‌كه‌و خێزان خستۆته‌ڕوو. هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت ده‌بێته هۆی دروستبوونی خه‌م‌و په‌ژاره، به‌تایبه‌ت خێزان له‌سه‌ره‌تای كاره‌ساته له‌ناكاوه‌كاندا توشی خه‌م‌و په‌ژاره‌ی زۆر ده‌بێت. هه‌بوونی زانیاری له‌وباره‌یه‌وه ڕۆڵی هه‌یه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ژاره‌و خه‌مدا. شه‌ڕ نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا باسی جه‌نگاوه‌رێك ده‌كات له‌كاتی جه‌نگدا نامه‌یه‌كی بۆ دایكی نووسیوه، دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه دایكی تێده‌گات كه كوڕه‌كه‌ی گۆڕاوه. پێشتر كوڕه‌كه‌ی كه‌سێكی له‌سه‌رخۆو هێمن‌و ئارام بووه، به‌ڵام كاتێك بووه به‌سه‌رباز‌و له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا خۆی بینیوه‌ته‌وه دڵڕه‌ق بووه‌و كوڕه سه‌ربازه‌كه‌ی وشه‌كانی ناو نامه‌كه‌ی به‌زبری نوسیوه. نووسه‌ر ده‌ڵێ: سه‌رباری ئه‌مانه كه‌سه به‌شداربووه‌كانی شه‌ڕ به‌ده‌گمه‌ن ئاماده ده‌كرێن بۆ ژیانی مه‌ده‌نی‌و گێڕانه‌وه بۆ نێو ژیانی ئاسایی. له‌هه‌مووی قورس‌تر بۆ جه‌نگاوه‌ر ئه‌و گۆڕانه‌یه كه له‌بونیادی خێزاندا دروستده‌بێت. زۆرجار جه‌نگاوه‌ر گومان دروستده‌كات له‌پیاوه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌خێزاندا، چونكه سه‌رۆكی خێزان ده‌سه‌ڵاتی پێشوی نامێنێت. نووسه‌ر له‌كۆتایی به‌شی كاره‌ساتی جه‌نگدا نوسیویه‌تی: له‌نێو هه‌موو كاره‌ساته‌كان كه توشی مرۆڤایه‌تی دێن هیچ كامیان بارته‌قای جه‌نگ كاریگه‌ریی ڕیشه‌ییان نیه بۆسه‌ر زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه، چونكه جه‌نگ زیان به‌ڕۆح‌و ماڵ ده‌گه‌یه‌نێ و برینی درێژخایه‌ن له‌ده‌روونی جه‌نگاوه‌ردا دروستده‌كات. له‌به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر باس له‌مردن ده‌كات وه‌ك كاره‌ساتێكی له‌ناكاو كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی خه‌مۆكی‌و ده‌ماركرژی. له‌ده‌ستدانی باوك لای منداڵ و هه‌رزه‌كار كار ده‌كاته‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی دواتری. له‌ده‌ستدانی مام‌و پورو هاوڕێ خه‌م‌و په‌ژاره دروستده‌كه‌ن. ئه‌م كتێبه شێوازی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌دوای كاره‌ساتی مردنه‌كه‌یش ڕوونده‌كاته‌وه. نووسه‌ر بۆچوونێكی هه‌ڵه ڕاستده‌كاته‌وه كه له‌نێو خێزاندا بڵاوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه منداڵ كاتێك پرسیار ده‌كات ده‌رباره‌ی مردنی ئازیزێكی له‌وه‌ڵامدا پێی‌ده‌ڵێن. خوا ڕۆحی كێشاوه. ئه‌م وه‌ڵامه بۆ منداڵ ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه خوا ئیشی ئه‌وه‌یه كه‌سه ئازیزه‌كانی لێ‌بسه‌نێته‌وه، بۆیه ده‌بێت خێزان هۆشیاربێت‌و وه‌ڵامی زانستی منداڵ بدرێته‌وه. له‌و به‌شه‌دا كاریگه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌م‌و په‌ژاره به‌هۆی مردنه‌وه باسده‌كات. ده‌نوسێت: ئه‌وانه‌ی خه‌م و په‌ژاره كه‌مده‌كه‌نه‌وه بریتین له: ئه‌زمونی پێویست، بڕوای ئاینی، تێڕوانینی ئیجابی بۆ ژیان. له‌به‌شی چوارهه‌مدا نووسه‌ر كاره‌ساتی به‌دیل گیران ڕاڤه ده‌كات. به‌بڕوای نووسه‌ر به دیلگیران له كاره‌ساته‌كانی دیكه ده‌چێت، به‌ڵام له‌بنچینه‌دا لێیان جیاوازه، چونكه فشاره‌كانی له‌سه‌ر خێزان درێژ مه‌ودایه. به‌شی پینجه‌میش تایبه‌ته به جیابوونه‌وه. نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا ده‌ڵێت: توێژه‌ران ته‌نیا بایه‌خیان به فاكته‌ره‌كانی جیابوونه‌وه داوه، به‌ڵام كاتی جیابووه‌و دوای جیابوونه‌وه‌یان فه‌رامۆشكردووه. له‌م كتێبه‌دا باس له ورده‌كارییه‌كانی كه‌سانی جیابووه‌وه كراوه هاوكاری‌و یارمه‌تی خێزان بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م تاكه بۆ خۆگونجاندن باسكراوه. له‌به‌شی بێكاریشدا نووسه‌ر باس له‌كاریگه‌ری ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی‌و ژیریی ده‌كات له‌كاتی بێكاریدا، به‌تایبه‌ت كاتێك بێكارییه‌كه كتوپڕه‌و شوێنی كار ئاگاداری كاركه‌ر ناكرێته‌وه بۆ له‌كاركه‌وتن‌و وه‌ستان‌و مایه‌پووچی كۆمپانیاكه‌ی. به‌بۆچوونی نووسه‌ر بێكاری ته‌نیا بریتی نیه له‌وه‌ی كه‌سێك بێكار بێت. به‌ڵكو بریتیه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك داهاته‌كه‌ی به‌شی بژێوی ژیانی نه‌كرد بێكاره. به‌مپێیه بێت زۆربه‌ی خێزان ئه‌مڕۆ له كوردستان بێكارن، چونكه داهاته‌كه‌یان به‌شی بژێوی ژیانیان ناكات، ئه‌و باسی ئه‌م دۆخه ده‌كات كه تاك توشی چ مه‌رگه‌ساتێك ده‌بێت‌و چۆن هه‌نگاو بنێت. به‌شێكی تری كتێبه‌كه تایبه‌ته به‌كاره‌ساتی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان له‌نێو خێزان‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و خێزان. چونكه نه‌خۆش ته‌نیا خۆی نیه، به‌ڵكو خێزانێك به‌خۆیه‌وه ده‌خاته نێو جیهانی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه. دواتر باس له‌كێشه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی ده‌كات كه ئه‌مڕۆ زۆر له‌خێزانه‌كان پێوه‌ی گیرۆده‌ن ئه‌ویش ئالوده‌بوونی هه‌ره‌زكاره به‌ماده زیانبه‌خشه‌كانه‌وه‌و ڕۆڵی دایك و باوك‌و پسۆڕ چیه‌و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن؟ له به‌شی كۆتایشدا نووسه‌ر باسی لاقه‌كردن ده‌كات وه‌ك كاره‌ساتێك كه به‌مدواییه زیادیكردووه‌و كاریگه‌ری ده‌روونی كه‌سی لاقه‌كراو شێوازی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژه‌یه دووچاری كه‌سه‌كه ده‌بێته‌وه چیه. له پاشكۆی كتێبه‌كه‌یشدا نووسه‌ر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئازار گه‌یاندن به‌خود لای هه‌رزه‌كار خستۆته‌ڕوو وه‌ك توێژینه‌ویه‌كی مه‌یدانی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش كه به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ئه‌مكاره‌یان كردووه‌و خوێنیان له‌جه‌سته‌ی خۆیان هێناوه‌و چێژیان له‌بینینی خوێن بینیوه. نووسه‌ر ده‌ڵێت: ئازارگه‌یاندنی خود ڕه‌فتارێكی به‌ئه‌نقه‌سته ئامانج لێی ئازاردانی جه‌سته‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره ده‌كات مه‌به‌ستی خۆكوشتن نیه. وه‌ك له ڕاپرسیه‌كه‌دا هاتووه: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه خۆیان ئازارداوه %54 گه‌نجانی سه‌ڵت بوون كه سه‌رده‌می منداڵییان منداڵییه‌كی كه‌ساسیان هه‌بووه‌و قۆناغی سه‌ره‌تایی وازیان له‌خوێندن هێناوه. ئه‌وانه‌یشی هاوسه‌رگیریان كردووه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. خێزان و كاره‌ساته‌كان دووه‌مین كتێبی ڕێكخراوی تاكۆیه بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كان و به هاوكاری لاهور شێخ جه‌نگی چاپكراوه. خاك - كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure