پزیشكانی بواری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان له‌سه‌ر بابه‌تی سك پڕبوون رێنمایی ده‌ده‌ن به‌و هاوسه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت منداڵیان ببێت و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن كه ئایا ده‌زانیت ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی هه‌وڵی سك پڕبوون ده‌ده‌ن زۆرجار 20%یان دوای ماوه‌ی ساڵێك هه‌وڵدان ده‌گه‌ن به‌ئه‌نجامی سك پڕبوون؟ هه‌ندێكجار هاوسه‌ران له‌ماوه‌ی ساڵێك زیاتر پێویسته هه‌وڵبده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی سك پڕبوون، پزیشكان پێیانوایه كه له‌ڕێگای خواردنی به‌سووده‌وه هاوسه‌ران ده‌توانن هه‌وڵبده‌ن تا ئاسانتر به‌ئاواتی منداڵ بگه‌ن، بۆیه تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌م رێنماییانه‌ك: 1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خواردنی ماركه‌ی ئسپارتام مه‌خۆن، چونكه مادده‌ی خواردنی سروشتی ده‌گۆڕن به‌مادده‌ی پلاستیك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن، ئه‌وه‌ش بێگومان زیانی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی سك پڕبوون. 2- دووربن له‌وجۆره خواردن و خواردنه‌وانه‌ی كه گوایه له‌ڕێكلامدا ده‌وترێت مادده‌ی شه‌كری تێدا نییه، چونكه به‌پێچه‌وانه‌وه مادده‌یه‌كی تری تێده‌كرێت كه له‌شه‌كر زیانی زیاتره. 3- زۆر گرنگی به به‌رنامه‌ی نانخواردنی رۆژانه بده‌ن، گرنگی به هه‌رسێ ژه‌مه‌كه بده‌ن له‌ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها پێویسته رۆژانه گرنگی به ئاوخواردنه‌وه بده‌ن، نانخواردنی به‌یانیانیش زۆر پێویسته، به‌هه‌مانشێوه هه‌وڵبده‌ن كۆفی نه‌خۆنه‌وه، چونكه مادده‌و كافینی تێدایه، هه‌روه‌ها چای ره‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌خۆنه‌وه‌و زیاتر گرنگی به‌چای سه‌وز بده‌ن، بۆ سك پڕبوون زۆرتر گرنگی به‌میوه‌ی وشككراو بده‌و هه‌روه‌ها گوێزو باده‌م زۆر سوودیان هه‌یه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure