1/9/2017 06:54 PM

بەم رێنماییانە پارە پاشەكەوت بكە

لەكاتی كڕینی جلوبەرگ و پێداویستییەكانی ژیانی رۆژانە، خانمان زۆر بەلایانەوە سەختە خۆیان قورس رابگرن لەئاست كڕین، بۆیە پارە زۆر سەرف دەكەن، لەكاتێكدا لەناو بازاڕیت و شتێك دەبینیت زۆر حەزدەكەیت بیكریت، بەڵام ئاگاداری مەسرەفكردن بە هەتا پارەت زۆر لەدەست نەڕوات، ئەم رێنماییانە جێبەجێبكە بۆئەوەی بەژیرانە جلوبەرگ بكڕیت.

1- لەكاتێكدا جلوبەرگی نوێ دێتە بازاڕەوە، بۆ كڕینی گرنگی بەچەند دوكان و مۆڵی جیاواز بدە، باشترە چاوت لەسەر شوێنە گشتییەكان بێت بۆ كڕینی جلوبەرگ بۆئەوەی بزانیت لەكام شوێنانە هەمان جلوبەرگ بەنرخێكی هەرزانتر دەستت دەكەوێت.

2- گرنگی بەكڕینی جلوبەرگ بدە لەكاتی داشكاندندا، بەمشێوەیە پارە كەم سەرف دەكەیت و زۆرترین دەكڕیت، ئاگاداربە لەكاتەكانی داشكاندندا بۆئەوەی لەكاتی خۆیدا سوود لەداشكاندن وەربگریت.

3- لەكاتی كڕینی جلوبەرگدا گرنگی بەو پارچە جلانە بدە كە زۆر بەكاریدەهێنیت، زیاتر گرنگی بەجلوبەرگە سەرەكییەكان بدە كە پێویستن، بۆنموونە تیشێرتێكی سپی كە لەگەڵ چەندین جۆرە جلوبەرگ دەگونجێت، هەروەها گرنگی بەتەنورەیەكی رەش بدە، هەروەها چاكەت و چەند جوتێك پوت پێویستە، ئەوجۆرە جلوبەرگانەی كە زۆر بەكاریناهێنیت پێویست ناكات پارەی تێدا سەرف بكەیت.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved