توێژینه‌وه‌یه‌كی ئیسپانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات خواردنه‌وه‌ی چواركووپ قاوه ڕۆژانه ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خته له گه‌نجاندا كه‌مده‌كاته‌وه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌سه‌ر 20 هه‌زار كه‌س كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25-65ساڵیدا بوو ئه‌نجامدرا، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی 2 كوپ قاوه‌یان ڕۆژانه ده‌خوارده‌وه ڕێژه‌ی مردن تیایاندا %22و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ڕۆژانه 4 كوپ قاوه‌یان خوارد ڕێژه‌ی مردن تیایاندا %64 بوو،به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌متر ده‌یانخوارد یاخود نه‌یانده‌خوارد. هه‌ر بۆیه توێژینه‌وه‌كه ئامۆژگاری ده‌دات به‌خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی قاوه له‌به‌ر بوونی پێكهاته‌ی ڕوه‌كی‌و دژه ئۆكسان تیایدا، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی دڵ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه. قاوه له‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاوێته پێكهاتوه له‌گه‌ڵ له‌شدا كارلێك ده‌كات ، له‌وانه‌ش كافاین‌و دژه ئۆكسان كه یارمه‌تیده‌رن بۆ خۆپارێزی له توشبوون به نه‌خۆشی. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه له مانگی ڕابردوودا له له‌نده‌ن ئه‌نجامدرا ئاماژه به‌هگرنگی خواردنی قاوه ده‌كات له باشكردنی كاری جگه‌ر‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و گرنگی بۆ كۆئه‌ندامی به‌رگری. له‌هه‌مانكاتدا ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ سه‌لامه‌تی خۆراك داوا ده‌كات 0.4 گرام له‌كافاین له‌ڕۆژێكدا زیاتر نه‌خورێته‌وه, كه ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ره به 5 كوپ له‌قاوه‌ی ئێس پرێسۆ یاخود 4 كوپ له قاوه‌ی خێرا تواوه.
سه‌رچاوه: BBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure