ڕه‌نگه دڵه‌ڕاوكێ‌و نیگه‌رانیی كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به ماندوو بوونی زۆر‌و پرۆسه‌ی پیر بوون پێش ده‌خات، زۆر جاریش وا له كه‌سه‌كه ده‌كات زیاتر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی خه‌مۆكی ببێته‌وه. كاتێكیش له‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ نیگه‌رانیی ده‌بێت به هه‌مان ئه‌و ڕێگه‌یه كارلێكی له‌گه‌ڵ ده‌كات كه تووشی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه‌و له‌و حاڵه‌ته‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی دا ده‌كات، له‌و كاته‌دا مێشك ڕژێنی دڵه ڕاوكێی وه‌ك ئه‌درینالین‌و كۆرتیزۆل ده‌رده‌داته ناو ڕێڕه‌وی خوێنه‌وه، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه ده‌ورووژێنێت كه ده‌بێته هۆی پشتگیریی كاره‌كانی له‌ش. زانایان كاری جیناتی به‌رپرس له‌خه‌مۆكیی له‌مێشكدا ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته چاره‌سه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكیی . كاتی نیگه‌رانی تێكڕای لێدانی دڵ زیاد ده‌كات و هه‌ناسه تووند ده‌بێت، ڕه‌نگه كه‌سه‌كه زۆر ئاره‌ق بكاته‌وه، ڕه‌نگیش زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه خوێن له دووره‌وه‌ی پێست ده‌جووڵێت به‌ره‌و ماسولكه‌كان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دۆخی جه‌نگان یان هه‌ڵاتن كه دڵه ڕاوكێ دروستی ده‌كات. دۆخی جه‌نگان یان هه‌ڵاتن كاردانه‌وه‌یه‌كی خۆرسكی له‌شه له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیدا، به شێوه‌یه‌ك كه له‌ش بێ ئاگایانه خۆی یان بۆ هه‌ڵاتن له‌و مه‌ترسییه ئاماده ده‌كات، یان ده‌چێته دۆخی ئه‌و په‌ڕی ئاماده‌ییه‌وه بۆ به‌رگریكردن. به‌ڵام باشتره كه‌متر به‌دۆخی جه‌نگاوه‌ری‌و هه‌ڵاتن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فاكته‌ره‌كانی نیگه‌رانیدا بكرێت، وه‌ك پسووڵه‌كان و كارتی بیمه‌و په‌یوه‌ندییه خراپه‌كان و ماندوو بوون له كار، له‌به‌ر ئه‌وه جه‌سته له‌دۆخی ئاگاداریی‌و ئاماده‌یی هه‌میشه‌ییدا ده‌بێت بۆ كار كردن. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ڕژێنه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ له ڕێره‌وی خوێندا ده‌مێننه‌وه و به درێژایی ماوه‌یه‌ك ئاستی به‌رزی ئه‌و مادده كیمیاییانه كاریگه‌ریی ژه‌هریی ده‌بێت له‌سه‌ر لووه‌ڕژێنه‌كان‌و كۆئه‌ندامی ده‌مار‌و دڵ، له‌كۆتاییدا ده‌بێته هۆی تووشبون به‌نۆره دڵێ‌و زیاتر بوونی مه‌ترسی وه‌ستانی مێشك یان برینی گه‌ده. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شیش له‌دۆخی گرژبووندایه و ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ستی پێده‌كات، ئه‌م گرژبوونی ماسوولكه‌یه ده‌گۆردرێت بۆ سه‌ر ئێشه و پشت ئێشه‌و لاوازیی قاچه‌كان، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه دڵه‌ڕاوكێ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست بكات‌و ئه‌مه‌ش ببێته هۆی كه‌میی نان خواردن یان سكچوون. زۆر جاریش كه‌سه‌كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێك نه‌خۆشیی درم ده‌بێته‌وه، چونكه دڵه ڕاوكێ‌و نیگه‌رانیی ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاری سیستمی به‌رگریی له‌ش، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌سه‌كه زۆرتر تووشی هه‌ڵامه‌ت‌و هه‌ندێك نه‌خۆشیی ڤایرۆسیی مه‌ترسیداتر ببێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ستی نیگه‌رانی‌و دڵه ڕاوكێیه كار له مێشكیش ده‌كات‌و نیگه‌رانی زیاد له‌پێویست توانای سه‌رنج و دیقه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی نیگه‌ران‌و دڵه ڕاوكێی زۆره ئاسان نییه شه‌و بتوانێت بخه‌وێـت و توشی بێخه‌ویی ده‌بێت. جگه له‌وه‌ش له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی سێكسی یه‌كێكی تره له نیشانه‌كان كه به‌هۆی نیگه‌رانیی‌و دڵه ڕاوكێیه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، چونكه پسپۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ژیانی هاوسه‌رێتی پێویستی به ته‌ندروستییه‌كی باش‌و جه‌سته و مێشكێكی ئارام هه‌یه. نیگه‌رانی‌و دڵه ڕاوكێی زۆر ده‌بێته هۆی نا ئاماده‌یی هۆش و بایه‌خ نه‌دان به ته‌ندروستی و كه‌سه‌كه هه‌ست به گوشارێكی زۆر ده‌كات له‌كاتی نانخواردندا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ش ڤیتامین‌و ئاسنی ته‌واوی پێنه‌گات‌و دوا جاریش ده‌بێته هۆی خێراكردنی پیر بوونی. سه‌رچاوه : الصحه والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure