به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی بواری ده‌روونی له‌باره‌ی چاوپیسی مرۆڤه‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌هه‌موو كه‌لتووره جیاوازه‌كاندا مرۆڤه‌كان باوه‌ڕیان به چاوپیسی هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چاوپیسی زیانده‌گه‌یه‌نێت به‌ژیانی مرۆڤ زۆر كه‌س لێی ده‌ترسێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا زانایان له‌وباره‌وه ده‌ڵێن كه هه‌موو مرۆڤێك له‌ڕاستیدا چاوپیسی له‌گه‌له، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر وه‌ربگره له‌باره‌ی چاوپیسی. به‌هۆی چاوپیسییه‌وه به‌ته‌نها ته‌ماشاكردنێك مرۆڤه‌كان روبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها توشی نه‌خۆشی ده‌بن و چه‌ند ناخۆشییه‌ك له ژیانیاندا رووده‌دات، ئه‌م هه‌موو رووداوه ته‌نها به ته‌ماشاكردنێك دروستده‌بێت كه پێیده‌وترێت چاوپیسی، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو كه‌لتووره‌كاندا مرۆڤه‌كان به‌گشتی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه. كاتێك به‌وردی باسی چاوپیسی ده‌كرێت، ده‌بینیت كه هه‌موو كه‌لتوورێك شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تی چاوپیسی، رۆمانیه‌كان و یۆنانییه‌كان هه‌ر له‌پێشینانه‌وه چاوپیسیان به‌هۆكارێك داناوه كاتێك نه‌خۆشییه‌ك بڵاوده‌بووه‌وه یان كاره‌ساتی سروشتی زیانی به‌مرۆڤ ده‌گه‌یاند. له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه بۆچوونه گه‌شبینه‌كان زیانه‌كانی چاوپیسیان پێده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وروپیه‌كانیش له‌كاتێكدا له چاوپیسی ده‌ترسن كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌دڵ بۆچوونیان گه‌شبین نییه، هه‌روه‌ها پێیانوایه كه غیره‌كردن وه‌ك چاوپیسی كاره‌سات دروست ده‌كات. زانیان له‌مباره‌وه ده‌ڵێن كه له‌ڕاستیدا هه‌موو كه‌سێك چاوی پیسه، له‌كاتێكدا به‌ئاگابیت یان ئاگادارنه‌بیت له‌ناخه‌وه هه‌ستت جوڵه ده‌كات، له‌كاتێكدا غیره به‌كه‌سی به‌رابه‌ر ده‌به‌یت هه‌ستت ده‌جوڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كه‌سێك خاوه‌ن هه‌سته ده‌توانێت به‌باشی یان به‌خراپی به‌كاریبهێنێت، چونكه زانایان پێیانوایه كه مرۆڤ له‌توانایدایه له‌ناخه‌وه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ستی خۆی بدات. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure