ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی دڵنیابوویت كه هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌یری ژنانی تر ده‌كات، زیاده‌ڕۆیی مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تری ژیانتان مه‌ڵێ ئه‌و سه‌یری ژنانی تر ده‌كات، منی خۆشناوێت. زۆر له‌ژنان ده‌ڵێن: هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ئیش‌و كاره‌كانیدا به‌ته‌واوی ئازاده‌و كێشه‌م نیه، به‌ڵام هه‌ندێك كات كه پێكه‌وه ده‌چینه ده‌ره‌وه به بازاڕ‌و جاده‌دا ده‌ڕۆین ناتوانێت سه‌یری ژنانی تر نه‌كات، یان كاتێك كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك گفتوگۆ ده‌كات زۆر ئاسووده‌یه‌و منیش به‌م بابه‌ته زۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆم. هه‌موو بیستومانه كه پیاوان له‌ڕێگه‌ی چاوه‌كانیانه‌وه عاشق ده‌بن‌و ژنانیش له ڕێگه‌ی گوێكانیانه‌وه. ئه‌وه ڕاستیه‌كی سه‌لمێنراوه‌و ناتوانین لێی ڕابكه‌ین كه پیاوان له به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زی مێ، سروشتی به دواداگه‌ڕانیان هه‌یه‌و چاویش گرنگترین هۆكاری ئه‌و به‌دواداگه‌ڕانه‌یه. ده‌رده دڵ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ژیانی هاوسه‌ریدا سه‌ركه‌وتوو بیت، پێش هاوسه‌رگیری ڕای خۆت له‌باره‌ی سنوری نێوان ژن‌و مێرد: وه‌ك سه‌یركردن، قسه‌كردن بۆ هاوسه‌ری داهاتووت بخه‌ره ڕوو تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن‌و بگه‌ن به‌ئه‌نجامێك. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و شێوازانه‌ی مامه‌ڵه‌كردنت ڕوونكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی هاتۆته خوازبێنیت ڕێكه‌وتیت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌و مه‌رجانه‌وه، له داهاتوودا ئاسانتر ده‌توانیت بڕیار بده‌یت له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و په‌یمانه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ری بوون ده‌توانیت هه‌ڵسوكه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبسه‌نگێنیت‌و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت. ئه‌م نیگایه، هه‌مان نیگایه؟ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ت به به‌ڵگه‌ی نیگاكانی تاوانبار بكه‌یت پێویسته بتوانیت ڕه‌فتاره جیاوازه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری هه‌میشه‌یی جیابكه‌یته‌وه، پاشان مۆری چاوله‌ده‌ری له ناوچاوانی بده‌یت. هه‌ندێك كه‌س هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌یان چاو له‌چاوی ژنێك ببڕن، یان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ن ڕاسته‌وخۆ تاوانباری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا له‌ڕاستیدا وایه. ئایا ئه‌م نیگایه به‌مه‌به‌ستی چێژ بردنه؟ یان ئه‌مه ته‌نها گومانه‌و هیچ ڕێگایه‌ك بۆ سه‌لماندنی گومانه‌كانت نیه، ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی هاوسه‌ره‌كه‌ت دڵگران ده‌بیت باشتره پێش ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیار بده‌یت خۆت له مه‌حه‌ك بده‌یت. ئه‌گه‌ر نه‌توانیت جڵه‌وی مێشكی خۆت بگریته ده‌ست، به‌تێپه‌ڕبوونی كات گومانه خراپه‌كان زیاتر ده‌بێت‌و هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی به‌رامبه‌ر ده‌خه‌یته ژێر چاودێرییه‌وه. بیركردنه‌وه‌ت له فیلته‌ر بده هه‌ندێك كه‌س چونكه خۆیان حه‌زیان به‌م ڕه‌فتاره‌یه، جا ئایا به‌مه‌به‌ست بێت یان نا، به‌و چاوه‌وه سه‌یری كه‌سانی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن له‌ڕاستیدا ئه‌مانه هه‌ندێك كات به‌و ئه‌زموونه‌ی پێشتر كه هه‌یانه‌و هه‌ندێك كات به به‌ڵگه‌ی ئه‌و تێڕوانینانه‌ی كه ئیستاش له‌ژیانیاندا جێ په‌نجه‌ی دیاره، هاوسه‌ره‌كه‌یان به‌ڕه‌فتارێك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامینه‌داوه، یان مه‌به‌ستێكی خراپی نه‌بووه له ئه‌نجامدانه‌كه‌ی. هه‌وڵبده ئه‌و شتانه‌ی كه پێشتر له‌ژیانتدا ڕوویانداوه له‌مڕۆی جیابكه‌یته‌وه، له‌به‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه پشتگوێت خستوون كه‌س تاوانبار مه‌كه له‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ستیار مه‌به. چاوه‌ڕێی داهاتوو به كاتێك ڕه‌فتارێك شایانی سزادانه كه دووباره بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كجار هه‌ستتكرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌و چاوه سه‌یری كه‌سێكی تر ده‌كات كه به‌لای تۆوه په‌سه‌ند نیه‌و جێگای گومانه بڕیاری له‌سه‌ر مه‌ده، چونكه له‌وانه‌یه بتخاته داوێكی تره‌وه، كه‌واته وریابه! كه‌سێك كه بۆ یه‌كه‌مجار هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕه‌فتارێكی له‌مجۆره تۆمه‌تبار ده‌كات، سه‌ره‌تا تووشی گومان ده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی بسه‌لمێنێت، هه‌ر نیگا‌و ڕه‌فتارێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته ژێر چاودێری ورد‌و زۆر هه‌ستیار ده‌بێت به‌رامبه‌ری. پێویسته بزانیت ئه‌م هه‌ستیاریه یارمه‌تیت نادات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی تێكچوونی زیاتر و هه‌ندێك نه‌خۆشی‌و وه‌سواسی‌و ڕه‌شبینی. ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته ته‌نها زیان به تۆ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو لایه‌نی به‌رامبه‌ریش تووشی ململانێی ده‌روونی ده‌كات كه له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا ببێته هۆی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره ناپه‌سه‌نده. ئه‌رز و ئاسمان مه‌هێنه‌وه یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی دڵنیابوویت كه هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌چاوێكی تر سه‌یری ژنانی تر ده‌كات زیاده‌ڕۆیی مه‌كه. با ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی هاوسه‌ریتان بۆنمونه: هه‌رگیز مه‌ڵێ ئه‌و سه‌یری ژنانی تر ده‌كات كه‌واته منی خۆشناوێت، به‌دڵنیاییه‌وه زۆر ڕه‌فتاری تری نابه‌جێ ئه‌نجام ده‌دات‌و من بێئاگام لێی، به‌ڵكو هه‌وڵبده زیاتر له‌جاران جڵه‌وی ژیانتان له‌ده‌ست بگریت‌و نه‌هێڵیت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌تان لایه‌نه‌كانی تری ژیانتان لێ تاڵبكات. یاسای نوێ دابنێ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵت بێت زیاتر له‌جاران تێبكۆشێت بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌ش، تێبینیه‌كانت له‌چوارچێوه‌ی داب‌و نه‌ریتدا بخه‌ره ڕوو، ئه‌گه‌ر نه‌چووه ژێر بار‌و نكوڵیكرد كه كارێكی له‌وجۆره‌ی ئه‌نجامدابێت، سه‌ره‌تا ئه‌م ئینكاریكردنه‌ی ئه‌و قبوڵ بكه. ئێستا هه‌ردوكتان هاوڕان كاتی ئه‌وه‌یه كه دووباره به‌یارمه‌تی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ سنووری په‌یوه‌ندیتان دیاری بكه‌ن‌و له‌سه‌ری ڕێبكه‌ون داوای لێبكه كه به‌م په‌یمانه نوێیه‌وه پابه‌ندبێت هه‌تا ئه‌گه‌ر دووباره له‌م په‌یمانه لایدا بتوانیت به‌شێوه‌یه‌كی جدیتر له‌ڕووی بوه‌ستیت. كاری خۆكوژی قه‌ده‌غه‌یه له‌وانه‌یه دوای ئه‌وه كه هه‌ست ده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی تر سه‌یری ئافره‌تی تر ده‌كات زۆر توڕه‌ت بكات، یان هه‌ستی بێتواناییت لا دروستبێت، به‌ڵام پێش نیشاندانی هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك پێویسته مه‌جالێك به‌خۆت بده‌ی تا توڕه‌ییه‌كه‌ت كۆنترۆڵ بكه‌یت‌و نابێت كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌و نیشان بده‌یت دوای ئارامبوونه‌وه‌ی توڕه‌یی‌و هه‌ڵچوونت جارێكی‌تر له‌و ڕه‌فتاره‌ی وردبه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر بۆت ده‌ركه‌وت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕاست نه‌بووه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م باسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ره‌وه‌و ناڕه‌حه‌تی‌و دڵگرانی خۆتی پێ ڕابگه‌یه‌نه. كاری منداڵانه ئه‌نجام مه‌ده هیچ كات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌ست مه‌به بۆ په‌رچه‌كرداری له‌و شێوه‌یه، یان خۆت توڕه بكه‌یت‌و بتۆرێیت بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی به هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێیت. له‌وانه‌یه ئه‌م ڕه‌فتاره ڕقاویانه ببێته هۆی تووڕه‌كردنی به‌رامبه‌رو كاری ناعه‌قڵانی ئه‌نجامبدات. ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌رسی هاوسه‌ره‌كه‌ت دابه‌یت‌و سزای بده‌یت له‌كۆتایدا ژیانتان پڕده‌بێت له كار‌و كاردانه‌وه‌ی ناپه‌سه‌ند كه هیچكات كۆتایی نایه‌ت ته‌نها زیان به‌خۆت‌و ژیانت ده‌گه‌یه‌نیت.
خاك - كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure