1- مووی سه‌ر پارێزگاری له‌سه‌ر ده‌كات دژ له‌تیشكه مه‌ترسیداره‌كان. مووی سه‌ر له‌به‌رامبه‌ر تیشكه شێرپه‌نجه هێنه‌ره‌كانی خۆر قه‌ڵغانێك سازده‌كات و له‌شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌مانپارێزێت. هه‌روه‌ها سه‌ر له سه‌رماو گه‌رماش ده‌پارێزێت. 2- برۆ ئاقاری ئاره‌قه ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر برۆ نه‌بێت، ئاره‌قه‌و پیسی له ناوچاوانه‌وه ده‌ڕژێنه خواره‌وه‌و زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌موچاو و له‌وڕێگه‌یه‌شه‌وه كاریگه‌ره له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر. 3- مووی بن باسك، لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ لای خۆی راده‌كێشێت مووی شوێنه هه‌ستیاره‌كان و به‌تایبه‌ت بن باسك، بۆنی غوده (گلاند)ـه‌كان بۆ سه‌ر پێست ده‌گوازنه‌وه‌و به وته‌ی پسپۆڕان رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌رنجڕاكێشانی نێوان ره‌گه‌زه‌كان. 4- برژانگه‌كان چاو له ته‌پوتۆز ده‌پارێزن برژانگه‌كان ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه كه رێچكه‌ی ره‌وتی هه‌وا له ده‌وروبه‌ری چاو بگۆڕن به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌پوتۆز له‌چاو دووركه‌وێته‌وه. 5- ریش ئاماژه به‌ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی ریشی مرۆڤ به‌ئاسانی ده‌بینرێت، كاتێك كه رێش به‌ره‌و سپیبوون ده‌چێت ده‌توانین تا راده‌یه‌ك له ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه تێبگه‌ین. به‌وهۆیه‌وه ریشی پیاو ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ ده‌وروبه‌ری. 6- موی لوت پێش به چڵككردن ده‌گرێت موی لوت فیلته‌رێكی ساكار به‌ڵام كاریگه‌ره بۆ پێش‌گرتن به چوونه ناوه‌وه‌ی خاك و خۆڵ و به‌كتریاكانی هه‌واو به‌مشێوه‌یه پێش به زیانه‌كان و هه‌وكردنی لوت و گلانده هه‌ستیاره‌كانی به‌ڵغه‌م ده‌گرێت. 7- مووی سه‌ر سینگ ئاماژه‌یه بۆ ره‌گه‌زی پیاو مووی سه‌ر سینگ و مه‌مك ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرایه كه ره‌گه‌زو ته‌مه‌ن ئاشكرا ده‌كات. مووی سنگی زۆر رێژه‌یه‌كی زۆری هۆڕمۆنی پیاوانه‌ی تێستێسترۆنی له‌گه‌ڵدایه. 8- مووی گوێ پارێزگاری له په‌رده‌ی گوێ ده‌كات مووی گوێ پێشی ته‌پ تۆز‌و به‌كتریاكان ده‌گرێت بۆسه‌ر په‌رده‌ی گوێ و به‌مشێوه‌یه هه‌ستی بیستنی ئێمه له ئاستێكی باش‌دا راده‌گرێت. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure