11/9/2017 10:10 AM

بۆچی له‌ ئه‌سانسۆره‌كاندا ئاوێنه‌ داده‌نرێت؟

له‌هه‌موو شارێكی گه‌وره‌دا به‌ده‌یان ته‌لاری به‌رزو هه‌وربڕ هه‌یه‌، هه‌مووشیان ئه‌سانسۆر (مه‌سعد)یان تێدایه‌، ئه‌وه‌ی زۆرجار ده‌بێته‌ مایه‌ی پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆچی زۆربه‌ی ئه‌نساسۆره‌كان ئاوێنه‌یان تێدایه‌؟

دانانی ئاوێنه‌ له‌ ئه‌سانسۆره‌كاندا مه‌به‌ستی ده‌روونی له‌پشته‌وه‌یه‌، پێشترو له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌سانسۆره‌كاندا خه‌ڵك سكاڵای له‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌و ئه‌سانسۆرانه‌ زۆر خاون.

پسپۆڕان دوای گه‌ڕانیان به‌دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و سكاڵایه‌دا كه‌ خه‌ریكبوو ده‌بووه‌ كێشه‌ دوو رێگه‌یان دۆزییه‌وه‌، یه‌كه‌میان خێرایی ئه‌سانسۆره‌كه‌ زۆر بكه‌ن‌ و دووه‌میش ئاوێنه‌ له‌ڕووی ناوه‌وه‌ی ئه‌سانسۆره‌كان دابنێن.

 له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م تێچوونی زۆرتر بوو و مه‌ترسیشی هه‌بوو، چاره‌سه‌ری دووه‌م به‌گونجاو زانراو له‌ زۆربه‌ی ئه‌سانسۆره‌كانی ئێستادا ئاوێنه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ مرۆڤ له‌بری ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌سانسۆره‌كان سه‌یری دیواره‌كان بكات و بێزاربێت له‌ تێپه‌ڕنه‌بوونی كات، سه‌یری ئاوێنه‌كان ده‌كات و وا هه‌ستده‌كات كات زووتر تێپه‌ڕده‌بێت.

خاك - س: ده‌یلی مه‌یل



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved