دیزاینه‌ره ناوداره‌كانی جیهانی فاشیۆن له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی خانمان ده‌دوێن، كه ئه‌و خانمانه‌ی زۆر گرنگی به مۆدێلات ده‌ده‌ن پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی دیار گرنگی به كه‌سایه‌تی خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی گونجاو كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌ربخه‌ن، له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ گرنگیدان به كه‌سایه‌تیت: 1- زۆر گرنگه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌ك بیت كه په‌یوه‌ندی به‌خۆته‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خواستی خۆت ستایلی جلوبه‌رگت ده‌ستنیشان بكه‌یت. 2- هه‌وڵبده باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی شه‌رمنیت بزانه هۆكاره‌كه‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رگیز 100% ره‌وشتت به‌هۆی شه‌رمه‌وه مه‌شاره‌وه، گرنگی به‌كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بده‌و به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵبكه. 3- به‌پێی پێویست گرنگی به‌ڕووخسارت بده، هه‌وڵبده كات دابینبكه‌یت بۆ وه‌رزشكردن و هه‌روه‌ها له‌ڕێگای خواردنی به‌سووده‌وه گرنگی به ته‌ندروستیت بده، له‌هه‌مانكاتدا گرنگی به‌شێوازی جلوبه‌رگ و قژو مه‌یكه‌پ بده. 4- گرنگی به‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بده، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت له‌ده‌ره‌وه كات به‌سه‌ربه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به‌دڵێكی خۆشه‌وه كاته‌كانت تێپه‌ڕێنیت. 5- گرنگی به‌ڕۆشنبیری بده، بۆ نموونه گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی كتێب و گۆڤاره‌كان بده بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گفتوگۆكردندا زانیاری پێویستت هه‌بێت له‌سه‌ر ژیان به‌گشتی. 6- خانمان هه‌میشه پێویسته به‌ئاگابن له‌كردارو ره‌وشتیان، چونكه به‌هۆی ره‌وشته‌وه ده‌توانن سه‌رنجی كه‌سانی به‌رامبه‌ر بۆ خۆیان رابكێشن، هه‌روه‌ها به‌گشتی خانمان به‌ڕه‌وشتی جوان كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure