1- له‌ئامێزگرتن بۆ دڵ باشه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی North Carolina-Chapel Hill ده‌ریخستووه كه ته‌نانه‌ت ئامێزێكی بچوكیش ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كی باش و به‌رگریكارانه‌ی له‌سه‌ر دڵ هه‌بێت. له‌ئامێزگرتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له‌كاتی دڵه‌ڕاوكێدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فشار‌و كوتانی دڵت داده‌به‌زێنێت. 2- ئامێز به‌رگری له نه‌خۆشی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له Carnegie Mellon University له ئه‌مریكا ده‌ریخستووه كه ئامێزه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان ده‌توانێت تۆ له هه‌ڵامه‌ت گرتن و باقی نه‌خۆشییه‌كانی تریش دووربخاته‌وه. 3- ئامێز هۆڕمۆنی به‌ختیاری ده‌وروژێنێت لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئامێزێكی پڕهه‌ست و زۆرتر له 20 چركه، ده‌بێته هۆی وروژاندنی هۆڕمۆنی شادی و خۆشه‌ویستی له‌مێشكدا كه به هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسین ده‌ناسرێت و له‌ناو هیپۆتالامۆسی میشكدا به‌رهه‌مدێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م كه‌سانه هه‌یه كه یه‌كتریان له‌ئامێز گرتووه. رێژه‌ی هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسینی پیاوان له‌خانمان كه‌متره‌و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی California ده‌ریخستووه كه پیاوان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و زۆر به‌رچاو سوود له ئامێزگرتنی دۆستانی خۆیان وه‌رده‌گرن و به‌مشێوه‌یه ژیانێكی ته‌ندروستترو ته‌مه‌نێكی درێژتریان ده‌بێت. 4- ئامێز ده‌توانێت دڵه‌ڕاوكێی مه‌رگ كه‌مبكاته‌وه ترس له مردن ده‌توانێت هه‌موو ئێمه بگرێته‌وه، به‌ڵام كه‌سانێك كه باوه‌ڕیان به‌خۆیان كه‌مه، زۆرتر توشی ئه‌م ترسه ده‌بن. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی VU له Amsterdam ئه‌نجامدراوه‌و له گۆڤاری Psychological Science 2014 بڵاوبوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ئامێز ده‌توانێت دڵه‌ڕاوكێی مه‌رگ بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه بڕوا به‌خۆیان كه‌مه، كه‌مبكاته‌وه. به‌گوێره‌ی به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌كه Sander Kool ئامێزی كورتخایه‌نیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كیفایه‌ت ده‌كات. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illevt
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure