ئه‌وه‌ی ئێستا له ناو خه‌ڵكدا زۆر مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت زوو پیر بوونی كه‌سه‌كانه، به شێوه‌یه‌ك كه له حاڵه‌ته‌وه بووه به‌دیارده‌و پسپۆڕانیش له‌م باره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌ی زۆریان كردووه و گه‌یشتونه‌ته چه‌ند ده‌رنجامێك كه له‌م ڕێنماییانه‌دا خستوویانه‌ته ڕوو. 1- سه‌ماكردن به‌پێی پسپۆڕان سه‌ماكردن یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه‌ی كه ڕێگریی له پیربوونی پێشوه‌خته ده‌كات و وا ده‌كات مرۆڤ به گه‌نجی بمێنێته‌وه، جا گرنگ نییه ئه‌و سه‌مایه‌ی ده‌كرێت پرۆفیشناڵانه بێت یان نا، گرنگ ئه‌وه‌یه ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م مرۆڤ سه‌ما بكات. 2- پێكه‌نین پێكه‌نین و چێژ وه‌رگرتن له ساته‌كان و له‌بیركردنی خه‌مه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر له‌گه‌ڵ هاوڕێیان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازیزن له‌لامان دۆخی ده‌روونی ده‌بووژێنێته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و ڕێگه له پیربوونی پشوه‌خته ده‌گرێت. 3- زوو خه‌وتن پسپۆڕان ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه پێویسته كه‌سی پێگه‌یشتوو هه‌وڵ بدات ڕۆژانه واده‌ی نووستنی 30 خووله‌ك پێش بخات، چونكه كه‌م خه‌ویی مانای خێراكردنی ده‌ركه‌وتنی شوێنه‌واره‌كانی پیرییه. 4- خواردنی ماستی سه‌رتوێژدار ئه‌م جۆره شیره‌مه‌نییه مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه ده‌شتوانرێت میوه بكرێته سه‌ر ماسته‌كه یان تێكه‌ڵ به هه‌نگوین بكرێت 5- كه‌متر به‌كارهێنانی سانسێر پێویسته كه‌سه‌كان هه‌وڵ بده‌ن له‌كاتی چوون بۆ سه‌ر كار یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ یان له‌كاتی چوونه بازاڕیان چاو له سانسێره‌كان بپۆشن، چونكه تا جووڵه‌ی مرۆڤ زۆرتر بێت دره‌نگتر هه‌ست به له‌ش داهێزراوی و پیریی ده‌كات. 6- چاودێریی هه‌ناسه‌دان پێویسته هه‌موو كه‌سێك ناو به‌ناو چاودێریی هه‌ناسه‌دانی خۆی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ست بكات خێرا و كورته ئه‌وا ده‌بێت بزانێت كه ئه‌و جۆره هه‌ناسه‌دانه یارمه‌تیی زۆربوونی دڵه‌ڕاوكێی ده‌دات، باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه كه به هێواشی و به قوڵیی هه‌ناسه بدرێت، چونكه ئه‌وه یارمه‌تیده‌ره بۆ خاو بوونه‌وه و هه‌ست كردن به ئارامیی ده‌روونی و ئه‌وه‌ش پیریی پێشوه‌خته دوور ده‌خاته‌وه. 7- پێكه‌نین له كاتی ماندووێتیدا یه‌كێكی تر له‌و خاڵه گرنگانه‌ی پسپۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه پێویسته مرۆڤ له كاتێكدا كه‌شوهه‌وا به ته‌واوی به دڵی ئه‌و نییه و ڕۆژێكی پڕ ماندووێه‌تیی هه‌بووه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی باشتره پێبكه‌نێت، چونكه وه‌ك وتراوه یه‌ك خوله‌ك پێكه‌نین یه‌ك سه‌عات ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات. 8- خواردنه‌وه‌ی قاوه خواردنه‌وه‌ی قاوه مه‌ترسیی تووشبوون به زهایمه‌ر و شه‌كره و نه‌خۆشی فشۆڵی ئێسكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پێویسته ڕۆژانه له 4 كوپ زیاتر نه‌بێت. 9- ده‌مه قاڵێ پێویسته وه‌ك پسپۆڕان ده‌ڵێن ناوبه‌ناو ده‌مه‌قاڵێی‌و سووكه شه‌ڕ پێویسته بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه ئه‌و حاڵه‌ته یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕزگار بوون له‌و شتانه‌ی مرۆڤ بێزار ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه باشتره مرۆڤه‌كان به ڕاشكاوانه باس له‌و شتانه بكه‌ن كه بێزاریان ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شته‌كه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و له كه‌ناری شه‌ڕیش نزیكبووه‌وه. 10- كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا پسپۆران ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵ بدات ڕۆژانه كه‌متر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكات‌و كۆمپیوته‌ر و ئایپاد و مۆبایل به‌كار بهێنێت، له بری ئه‌وانه هه‌وڵ بدات له‌هه‌وایه‌كی پاكدا پیاسه بكات، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی سووتاندیی كالۆریی ده‌دات‌و هزریش ئارام ده‌كاته‌وه كه هه‌ردووكیان رێگرن له‌به‌ر ده‌م پیریی پێشوه‌خته. سه‌رچاوه : Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure