زۆربه‌ی خانمان زۆرجار نازانن به‌كام شێوه جلوبه‌رگ بپۆشن یان كام پارچه جلوبه‌رگه هه‌ڵبژێرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرترین جلوبه‌رگ لهتاكهكانتدا هه‌ن هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ سه‌خت ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ند جۆره پارچه‌یه‌ك هه‌ن تۆ پێویسته دابینی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی گونجاندنی جلوبه‌رگ ئاسان بێت، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بتوانیت جلوبه‌رگ ههلًَبژێریت بۆ پۆشین. له‌كاتی گونجاندنی جلوبه‌رگدا له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكه، بۆ نموونه پانتۆڵێكی كاوبۆ له‌گه‌ڵ تی‌شێرتێك هه‌ڵبژێره، بۆ په‌ره‌پێدان به‌هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ زۆرگرنگه بزانیت له‌كام ستایله‌دا خۆت ده‌بینیته‌وه، به‌دوایدا گرنگی به‌هه‌ڵبژاردنی جوتێك پێڵاوی بنبه‌رز بده، هه‌روه‌ها ئیكسسوارات هه‌ڵبژێره له‌ڕه‌نگی ئاڵتونی، به‌مشێوه‌یه گرنگی به‌هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ بده بۆ پۆشین به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بێت و زۆر خۆت هیلاك بكه‌یت. ئه‌و پارچه جلوبه‌رگانه‌ی كه پێویسته له‌ناو كهنتۆرهكهتدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گونجاندنی جلوبه‌رگ ئاسان بێت بۆدیه‌كی ساده‌یه‌و هه‌روه‌ها تیشێرتێكی سپی له‌گه‌ڵ چاكه‌تێكی ره‌ش، ئه‌م پارچه جلوبه‌رگانه بۆ چه‌ند وه‌رزێكی جیاواز به‌كاردێن، هه‌میشه گرنگی به‌كڕینی ئه‌وجۆره جلوبه‌رگانه بده كه بۆ چه‌ند وه‌رزێك به‌كاردێن و هه‌روه‌ها بۆ گونجاندن ئاسانه‌و له‌چه‌ند ستایلێكی جیاوازدا ده‌گونجێن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure