17/9/2017 09:45 AM

گڵۆپی لید له‌تیشكی خۆر زیاتر ڤیتامین به‌پێستی مرۆڤ ده‌به‌خشێت

ماڵپه‌ری العالم له‌ بابه‌تێكی سه‌رنجڕاكێشدا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گڵۆپی لید (LED) ڤیتامین D3 به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ زیاترو زووتر له‌هی تیشكی خۆر سوود به‌پێستی مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی بوسگن ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ریخستووه‌ كه‌ كاتێك پێستی مرۆڤ به‌ر تیشكی گڵۆپی لید ده‌كه‌وێت، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ تیشكی خۆر زیاتر ڤیتامین D3 وه‌رده‌گرێت.

توێژه‌ران له‌باره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێن: چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌و نموونه‌مان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌، هه‌روه‌ها ده‌توانین له‌ زانستی ته‌كنه‌لۆژیادا ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ به‌ زانستی ڤایرۆسی رووناكی ناوببه‌ین. به‌وپێیه‌ی هه‌مان ئه‌و تیشكانه‌ی گڵۆپی لید ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانیش به‌كاربهێنرێت.

خاك - لانه‌ كاشان
س/ العالم علوم و تكنلوجیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved