به‌هۆی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه رێگایه‌كی نوێ و ئاسان دروستبووه بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا، ئه‌وه‌ش بێگومان مایه‌ی خۆشبه‌ختی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ناڕه‌حه‌تی دروستده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا زۆر به‌ئاسانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ندێكجار سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت. له‌سه‌ر بابه‌تی دروستبوونی په‌یوه‌ندی، ماڵپه‌ری ترێند له به‌شی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا له‌گه‌ڵ خوێنه‌ران گفتوگۆ ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی دروستبوونی په‌یوه‌ندی له‌ڕێگای چاته‌وه له‌كاتێكدا هاوسه‌رگیریت كردبێت، پرسیار ده‌كات ئایا ئاساییه چات له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا بكه‌یت له‌كاتێكدا هاوسه‌رگیریت كردووه؟ ده‌شڵێت كه به‌هۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندی له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه مرۆڤه‌كان زۆر به‌كراوه‌یی كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، له‌كاتیێكدا هه‌ست به گونجاندن ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ردا به‌ئاسانی بابه‌تی تایبه‌تی باسده‌كرێت. به‌ڵام زۆر گرنگه به‌ئاگابیت له په‌یوه‌ندی چاتكردنداو بزانیت له‌گه‌ڵ دروستبوونی په‌یوه‌ندی له‌ڕێگای چاته‌وه ده‌ته‌وێت چ سوودێكی لێوه‌بگریت. خاك – س: وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure