18/9/2017 03:51 PM

لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە ‌

‌نەتەوە یەكگرتووەكان لە تازەترین ڕاپۆرتیدا لە بارەی پرسێتی لە جیهان دەڵێت، لە هەر ١٠ كەس لە جیهان یەك كەسیان خواردنی پێویستی نییە و لە دەیەكانی ئەم دواییەشدا ڕێژەی برسێتی زیاتر بووە.
بە پێی ڕاپۆرتەكە كە پێنج ڕێكخراوی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەیان كردووە، تێیدا هاتووە، ساڵی ڕابردوو نزیكەی ٨١٥ ملیۆن كەس لە جیهاندا وەك پێویست خواردنیان نەبووە تا بیخۆن. لەو ژمارەیە ١٥٥ ملیۆن كەسیان منداڵن كە تەمەنیان لەژێر پێنج ساڵانەوەیە.
ڕاپۆرتەكە دەڵێت، ٤٨٩ ملیۆن كەس لەو ژمارەیە لە ناوچە كێشە لەسەر و ناو جەنگەكاندا ژیان دەكەن و مەترسی لەسەر ژیانیشیان هەیە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بۆ ئەمساڵ ٣٨ ملیۆن برسی زیاد بوون بۆسەر ژمارەی ئەو كەسانەی ساڵی رابردوو وەك كەسی برسی و نەبوونی خواردنی پێویست تۆماركرابوون. ئەمەش یەكەمین جارە كە لە سەدەی ٢١یەكدا ژمارەی ئەو كەسانەی خواردنی پێویستیان نییە بەرز دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان زۆرترین ئەو كەسانەی دەستیان بەخواردن ناگات لە كیشوەری ئەفریقان بە جۆرێك %٢٠ی برسییەكانی جیهان لە ئەفریقان. هۆكاری بەرزبوونەوەی برسێتیش پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی پێكدادانە چەكدارییەكان و كێشە ئابوورییەكانی جیهانەوە هەیە.

 

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved