20/9/2017 01:14 AM

بەرشەلۆنە بە سوپەر هاتریكی میسی بردنەوەی تۆمار كرد

یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای كامپنۆی تایبەت بە یانەكەی پێشەوازی لە یانەی ئیباركردو نیو دەرزەن گۆڵی لێ تۆمار كرد.


لەو یارییەا وەك هەمیشە میسی سەركردایەتی بردنەوەی یارییەكەی كردو توانی لە كۆی شەش گۆڵ چوار گۆڵ تۆمار بكات و ببێتە یەكەم یاریزان لەم وەرزەدا سوپەر هاتریك تۆمار بكات.


دوو گۆڵەكەی تری بەرشەلۆنە پاولینهۆ ودێنیس سوارێز تۆمارییان كردو ئیباریش تەنها بونە خاوەنی تاكە گۆڵێك.


بەوبردنەوەیەش بەرشەلۆنە خاڵەكانی بەرزبویەوە بۆ 15 خاڵ و لە پێشەنگی خولەكە دەبینرێت بەتەنها.


وە میسی بویە یەكەم یاریزان لە مێژوی خولی ئیسپانی كە بتوانیت لەماوەی پێنج هەفتەی یەكەمدا نۆ گۆڵ تۆمار بكات.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved