لە یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی دا یانەی یۆڤانتۆس توانی بردنەوەیەكی زەحمەت بەدەست بهێنێت.
یۆڤی كە بەرامبەر یانەی فیۆرەنتینا یاری دەكرد توانی یارییەكە بە تاكە گۆڵێك بباتەوە كە گۆڵی سێ خاڵی یارییەكە بوو.
مانزۆكیچی كرواتی لە خولەكی 52 دا توانی گۆڵە بە ئەسیستێكی كوادرادۆ تۆماری بكات.
بەوبردنەوەیەش یۆڤانتۆس بە 15 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە دەبینرێت هاوشانی ناپۆلی كە ئەویش لە یارییەكی تردا توانی بە چوار گۆڵ بە رامبەر گۆڵێك لە لازیۆ بباتەوە و خاڵەكانی بگەیەنێتە 15 خاڵ.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure