21/9/2017 09:46 AM

لە جامی پیشەگەرەكان هەردوو یانەكەی مانچستەر بردنەوەیان تۆمار كرد

لە یارییەكانی قۆناغی  سەرەتای جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا یانەی مانسیتی بردنەوەی تۆمار كردو مان یونایتدیش بە چوار گۆڵ یارییەكەی تەواو كرد.


مانچستەر سیتی كە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوو توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی وێست  برۆمچ بباتەوە كە هەردوو دوو گۆڵەكەی یانەی مانسیتی سانی تۆماری كرد وەتاكە گۆڵی خاوەن یاریگا كلایودیۆ تۆماری كرد.


لە یارییەكی تردا یانەی مانچستەر یونایتد ئەم یارییەشی بە چوار گۆڵ تەواو كرد بە كۆی یارییەكانی پریمەرلیگ وە و ئەم یارییە مان یونایتد لەم وەرزەدا پێنج یاری بە چوار گۆڵ كۆتایی پێهێناوە لە سودی خۆی ,مان یونایتد كە بەرامبەر برایتۆن یونایتد یاری دەكرد توانی بە چوار گۆڵی هەریەكە لە لینگارد و مارتیال و راشفۆرد بە دوو گۆڵ یارییەكە بباتەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved