23/9/2017 10:08 AM

لالیگا :ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دوو یانەی نوێ تاقی دەكەنەوە

لە یارییەكانی هەفتەی 6 ی خولی لالیگا ستاندەری ئیسپانی هەردوو یانە ركابەرەكەی  ئیسپانیا دوو یانەی نوێ تاقی دەكەنەوە لەم هەفتەیەدا.


یانەی ریاڵ مەدرید كە لەم وەرزەدا ئاستێكی ناجێگیری هەتا ئێستا پێشكەش كردووە دەیەوێت بەم یارییە بگەرێتەوە ئاستی جارانی و بردنەوە لەبەرامبەر یانەی ئالاڤێس تۆمار بكات.


لە یارییەكی تردا یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولەكە دەیەوێت لە بەرامبەر یانەی گیرۆنا بەردەوامی بداتە ئەنجامە باشەكانی و بردنە یەك لەدوای یەكەكانی بەردەوامی پێبدات .


كاتی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بە كاتی كوردستان:
لاكەرۆنیا –ئیسپانیۆل 1:00ی پاش نیوەرۆ
ریاڵ مەدرید – ئالڤێس 5:15
ئەتلەتیكۆ بیلباو- مەلەگە 7:15
بەرشەلۆنە – گیرۆنا 9:45




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved