23/9/2017 10:14 AM

راهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان نیماری لە یاری داهاتوو دورخستەوە

ئونای ئیمری راهێنەری یانەكەی پایتەختی فەرەنسا لە كاتی راگەیاندنی پێكهاتەی یانەكەی بۆ یاری ئەمرۆی پاریس ناوی نیماری لە پێكهاتەكە دورخستەوە .


نیمار لە یاری رابردوو كە بەرامبەر یانەی لیۆن یارییان دەكرد لەسەر جێبەجێكردنی لێدانێكی سزا لەگەڵ كاڤانی هێرشبەری یانەكە بووە كێشەیان و دواتر لە ئێوارە خوانێكی ئەلڤێس ئەوو دوویاریزانە ئاشتبونەوە .


رۆژنامەكانی فەرەنسا هۆكاری دورخستەنەوەی نیمار بۆ جۆرێكە لە سزا یان پشودانێتی لە یارییەكانی پاریس و ئامادەی دەكات بۆ یارییەكەی چوار شەممە كەبەرامبەر یانەی بایر ن میونخە.


شایانی باسە یارییەكەی پاریس بەرامبەر یانەی مونبیلیەیە لە هەفتەی حەوتەمی خولەكەدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved