لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه كو كه‌مخه‌وی منداڵان راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێیان له ژیانی داهاتوویاندا. پرۆفیسۆر Candice Alfanoله زانكۆی Houstonـه‌وه كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كردووه، ده‌ڵێت: سه‌رنجی ئێمه له‌سه‌ر قۆناغی منداڵی بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌و له‌ته‌مه‌نی كه‌مدا خوو و شێوه‌ی خه‌و خۆده‌گرێت و بۆ باقی ژیان ده‌مێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت دوو شه‌و كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری هه‌یه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا 50 منداڵ له‌ته‌مه‌نی 7 بۆ 11 ساڵان خرانه ژێر چاودێرییه‌وه تا ده‌ركه‌وێت به چ شێوه‌یه‌ك كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر باری جه‌سته‌یی و ده‌روونی، ئه‌گه‌رچی ئه‌م كاریگه‌رییه زۆر چوارچێوه‌دار بێت. هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده سه‌لماندنی بوونی په‌یوه‌ندی راسته‌وه‌خۆ له‌نێوان كه‌مخه‌وی و خه‌مۆكی، پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی درێژخایه‌ن هه‌یه، به‌ڵام ئێستا لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نانه‌ت دوو شه‌و كه‌م خه‌وی ده‌توانێت ببێته هۆی خه‌مگینی، دڵڕه‌قی و نه‌رێنی بوونی بیری منداڵ سه‌باره‌ت به جیهانی ده‌وروبه‌ر, به‌رپرسیارێتی ته‌ندروستی منداڵان له‌ئه‌ستۆ بگرن ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كه‌مخه‌وی و ناڕێك‌وپێك بوون و نائاسایی بوونی خه‌و له درێژماوه‌دا ده‌بێته هۆی خه‌مۆكی و توڕه‌یی. له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوتر، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه پیشانی ده‌دات كه چۆن كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌و ده‌بێته هۆی داهێزران، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوی وهه‌روه‌ها كه‌متر ئه‌رێنی بوونی بیر‌و هه‌ڵسوكه‌وت. به‌مشێوه‌یه توشی خه‌مۆكی ده‌بێت. هه‌ر به‌وهۆیه‌وه پرۆفیسۆر Alfano داوا له دایكان و باوكان ده‌كات تا كه‌مخه‌وی منداڵ وه‌ك پرسێكی ته‌ندروستی بۆ منداڵه‌كه‌یان سه‌یربكه‌ن، هه‌روه‌كو چۆن منداڵ ده‌بێت فڵچه‌ی ددان به‌كاربێنێت و خۆراكی ته‌ندروستی له‌به‌رده‌ست بێت و به‌پێی پێویست جوڵه‌ی هه‌بێت. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure