پزیشكان له‌سه‌ر ئه‌وجۆره خواردنانه گفتوگۆ ده‌كه‌ن كه پیاوان پێویسته گرنگی پێبده‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وجۆره خواردنانه‌ی پیاوان حه‌زیان لێیه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر زیانبه‌خشن بۆ باری ته‌ندروستیان، وه‌ك خواردنی چه‌ور به‌تایبه‌تی گۆشت. پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه پیاوان گرنگه خواردنی سوودبه‌خش بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه نه‌بنه‌وه، چونكه پێیانوایه پیاوان له‌ته‌مه‌نی سه‌رو 35 ساڵییه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه ژیان له‌ده‌ستبده‌ن به‌هۆی خواردنی زیانبه‌خشه‌وه. بۆیه رێنمایی ده‌ده‌ن به‌پیاوان گرنگی به‌مجۆره خواردنانه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌باری ته‌ندروستیان بكه‌ن: خواردنی ماسی، له‌هه‌موو جۆره‌كان زۆر پێویسته بۆ ته‌ندروستی پیاوان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاوان دوورده‌خاته‌وه له‌نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها خواردنی هێلكه‌و ناوكه‌كوله‌كه هه‌مان سوودی هه‌یه بۆ پیاوان و به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز به‌رگری له‌ته‌ندروستی پیاوان ده‌كات. هه‌روه‌ها پێویسته پیاوان زۆرترین گرنگی به‌خواردنی سه‌وزه‌و میوه بده‌ن، به‌تایبه‌تی برۆكلی و مۆزو ته‌ماته‌و فاسۆلیا، هه‌م خواردنی كوله‌كه‌و گێزه‌رو په‌تاته‌ی شیرین، به‌وپێیه‌ی پێستی ده‌موچاوی پیاوان جوان ده‌كات. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure