23/9/2017 11:08 AM

رێنمایی بۆ پارێزگاریكردن له‌ پێستت بۆ وه‌رزی پایز

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ پاراستنی پێستی ده‌موچاو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێست گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و پێویسته‌ بیپارێزیت.

1- له‌وه‌رزی پایزدا پێستی ده‌موچاو زیاتر وشكده‌بێت و په‌ڵه‌ دروستده‌كات، بۆیه‌ به‌یانیان و شه‌وان كرێم به‌كاربهێنه‌، هه‌روه‌ها گرنگی به‌پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو بده‌ له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ماسكی ده‌موچاو، به‌پێی رێنمایی پزیشكان پێویسته‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دوو جار له‌و وه‌رزه‌دا ماسك به‌كاربهێنیت.

2- له‌وه‌رزی پایزدا پێستی ده‌موچاو زۆر ناسك ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌وجۆره‌ ده‌رمانانه‌ بیت كه‌ بۆ شۆردنی ده‌موچاو به‌كاریده‌هێنیت.

3- به‌هۆی تیشكی خۆر ره‌نگه‌ پێستی ده‌موچاوت په‌ڵه‌ی دروستكردبێت، بۆیه‌ له‌وه‌رزی پایزدا گرنگی به‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی چه‌وركردنی پێست بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوت كه‌مببێته‌وه‌.

خاك - وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved