24/9/2017 09:07 AM

لە پریمەرلیگ گەورەكان بردنەوەیان بەدەست هێنا

لە هەفتەی شەشەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا یانەلهێزەكانی ئەو خولە توانیان بردنەوە دەستە بەر بكەن  و هەریەكەیان بە سێ خاڵ كۆتایی بەم هەفتەیە بهێنن.


تۆتنهام توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سێ خاڵ وەربگرێت لەسەر پشتی یانەی وێستهام یونایتد و بە بە 11 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكەدایە .


لەیارییەكی تردا یانەی چیڵسی توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی خاوەن یاریگا یانەی ستۆك سیتی بباتەوەو خۆی بگەیەنێتە پلەی سێیەم بە 13 خاڵ.


لە دوایاریدایانەی مان سیتی و مان یونایتد هەریەكە بە جیا بردنەوەیان بەهەمان شێوە تۆماركرد,مان یونایتد بە تاكە گۆڵێكی لۆكاكۆ لە ساوسهامبتۆنی بردەوەو خۆی گەیاندوە پلەی دووەم  بە جیاوازی گۆڵ وە مان سیتی بە بردنەوەی لە یانەی كریستاڵ پاڵاس بە 16 خاڵ لە پلەی یەكەمدایە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved