24/9/2017 09:16 AM

ریاڵ مەدرید بە زەحمەت ئاڵاڤێسی تێپەراند و بەرشەلۆنە سێ گۆڵی تۆماركرد

لە هەفتەی شەشەمی لالیگادا یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی تۆماركردو توانی بگەرێتەوە سەر رێچكەی سەركەوتنەكانی .


ریاڵ مەدرید كە بەرامبەر یانەی ئاڵاڤێس یاری دەكرد لە خولەكی 12 دا دانیال سپارۆس یەكەم گۆڵی یانەی میرەنگی تۆماركرد بەڵام پێش تەواوبونی گێمی یەكەم ئالڤێس بە گۆڵێكی مانوا گارسیا ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .


لەگێمی دووەمی یارییەكە دانیاڵ سپارۆس بووە فریاد رەسی زەیدان و توانی گۆڵی دووەمی یارییەك  بۆمەدرید تۆمار بكات و بیكاتە خاوەن سێ خاڵی یارییەكە,مەدریدییەكان ئێستا  بە 11 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەكەدان بە شێوەی كاتی .


لە یارییەكی تردا یانەی بەرشەلۆنە بە سی َگۆڵی بێوەڵام سەركەوتنیان بەسەر یانەی گیرۆنا تۆماركرد كە دوو لە گۆڵەكان یاریزانانی یانەی  گیرۆنا بەهەڵە لەخۆیانیان تۆماركرد وە سێیەم گۆڵ سوارێز بۆ كەتەلۆنیەكانی تۆماركرد,ئێستا بەرشەلۆنە بە 18 خاڵ لە شەش یاریدا لە پێشەنگی خولەكەدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved