لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌روونناسی كه له‌زاكۆێ Duke ی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناله‌بار له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری گه‌وه‌ره ده‌بن، جینی SLC6A4 یان توشی ئاڵوگۆڕ ده‌بێت. ئه‌م جینه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ناوه‌ندی ئامیگدالی مێشك كه ئه‌م ناوه‌نده خۆی هه‌سته بنه‌ڕه‌تییه‌كان چاوه‌دێری ده‌كات و په‌یوه‌ندی هه‌یه به خه‌مۆكییه‌وه. خه‌مۆكی له جینه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات لێكۆڵه‌ران به‌دواداچوونیان كرد بۆ 132 مێرمنداڵی 11 بۆ 15 ساڵانی به‌شداربووی تاقیكردنه‌وه‌كه كه خۆیان له‌چه‌ند گروپێكی جیاواز له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌وه هه‌ڵبژێردرابوون.. له ئه‌نجامدا ئه‌و به‌شداربووانه‌ی سه‌ر به‌بنه‌ماڵه هه‌ژارو كه‌م خوێنده‌واره‌كان بوون چه‌ندین هێمای كیمیایی له‌ده‌وری جینی SLC6A4یان كه‌ڵه‌كه‌ببوو. به‌ڵام ئاڵوگۆڕه‌كان ئێ‌پی جینێتیك بوو، واته له فاكته‌ری ده‌ره‌كییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو و خودی دی ئن ئی-یه‌كان نه‌گۆڕیبوو. جێی باسه، جینیSLC6A4 ئیداره‌ی رێژه‌ییه مادده‌ی به‌ختیاری ناو مێشك واته سێرۆتۆنین ده‌كات. ژینگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جین هه‌یه لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه فاكته‌ری سترێسی په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ناله‌بار (پشێوی، لێكدابڕانی ناو بنه‌ماڵه، خواردنی خراپ و جگه‌ره)، ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ئێ‌پی جینێتیكی گه‌نجان. به‌وته‌ی د. Johnna Swartz له‌به‌شی ده‌روونناسی زانكۆی Duke، له درێژماوه‌دا ململانێی به‌رده‌وام و دژوارییه‌كانی ژیانی رۆژانه، زۆر به‌ئاشكرا ئاڵوگۆڕ به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی منداڵان. له‌ناو تاقیكارییه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی خراپترین دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریان هه‌بوو، هاوكات له‌گه‌ڵ چالاكی زۆری ناوه‌ندی ئامیگدالی مێشكیان زۆرترین هێمای خه‌مۆكییان تێدا بینرا. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure