ئه‌گه‌رچی مشكی ناو مێرگه‌زار (ئه‌و مشكانه‌ی یه‌ك هاوسه‌ریان هه‌یه) به‌ئاسانی به‌رچاو ناكه‌وێت، به‌ڵام له‌ئێستادا كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ر ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كاوێژكه‌ره بچوكه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زانستییه بدۆزنه‌وه: بۆچی مرۆڤ عاشق ده‌بێت؟ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ده‌یه Larry Youngئه‌م مشكه بچوكانه‌ی خسته‌ژێر چاودێری و لێكۆڵینه‌وه. ئه‌و كه ده‌روونناس و لێكۆڵه‌ره له زانكۆی Emory ی ئه‌مریكا له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا توشی چه‌ند ئاكامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو.. مشكی مێرگه‌زار له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و په‌یوه‌ندییه‌ك كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ جوته‌كه‌ی خۆی ده‌یبێت، خۆی جیاده‌كاته‌وه له‌سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵانی شیرده‌ر. وه‌ك زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان، به‌وپێیه‌ی ئه‌م مشكه سه‌باره‌ت به جوته‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ستی به‌غیلی پێ‌بردن و هاودڵی و خه‌م و په‌ژاره‌ی هه‌یه. Young و هاوكاره‌كه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه له‌كاتی خۆشه‌ویستی نواندن و جوتبوونی ئه‌م مشكانه‌دا كه شه‌و و رۆژێك ده‌خایه‌نێت، تێكه‌ڵه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی پێكهاتوو له هۆڕمۆنه‌كان له‌ناو مێشكیاندا بڵاوده‌بێته‌وه. هۆڕمۆنه خۆشه‌ویستییه‌كان ناویان ئۆكسیتۆسین و واسۆپره‌سینه كه شێوه‌ی ره‌هابوونی له‌ناو مێشكی مشكی مێرگه‌زاردا هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ مێشكه ده‌شته‌كییه‌كان (ئامۆزاكانی مشكی مێرگه‌زار) كه چه‌شی دوون و له هاوسه‌رێك زیاتریان هه‌یه. به‌ڵام مشكی مێرگه‌زار له‌یه‌ك خاڵدا خۆی له‌م مشكه بێهه‌سته جیاده‌كاته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مشكی مێرگه‌زار له ناوه‌ندی پاداشتی مێشكدا چه‌ندین پێشوازیگای به‌رچاوی هه‌یه كه سه‌رنج ده‌ده‌نه هۆڕمۆنی خۆشه‌ویستی، كه پێده‌چێت ئه‌م شوێنانه كلیلی هاوسه‌رگیری مشك و مرۆڤ بێت. ئه‌مه تاقیكارییه‌ك بوو كه له پشكنینه‌كانی دواتردا زۆرتر روونبوه‌وه Youngله‌ڕێگه‌ی كوتانی سرنجێك كه هه‌ڵگری ڤایرۆسێك بوو، گۆڕانكارییه‌كی له دی ئێن ئه‌ی مشكه ده‌شته‌كییه‌كاندا پێكهێناو چه‌ندین پێشوازیگای له‌ناو مێشكیاندا دۆزییه‌وه. ئه‌وه‌ی روویدا سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو. ئه‌م مشكانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه گۆڕانگارییان تێدا پێكهاتبوو، لای جوته‌كانی خۆیان مانه‌وه‌و ئه‌وانیان جێنه‌هێشت. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure