مرۆڤ له‌گه‌ڵ دایك و باوك، خوشك و براو خزمه نزیكه‌كانی جینی هاوبه‌شی هه‌یه. لێره‌دا ئاماژه به پێنج ده‌سته ده‌كه‌ین كه زۆرترین جینی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه: 1- دووانه هاوشێوه‌كان – 100% دووانه هاوشێوه‌كان له‌یه‌ك هێلكه‌ی گه‌راداره‌وه دێن و سه‌رجه‌م جینه‌كانیان وه‌ك یه‌ك وایه. 2- دایك و باوكی منداڵ 50% نیوه‌ی جینی منداڵ له باوكییه‌وه دێت و نیوه‌كه‌ی تریشی له دایكییه‌وه. 3- خوشك و برا 50% خوشك و براكان نیوه‌ی جینه‌كانیان هاوشێوه‌یه، به‌ڵام هه‌ركامه‌یان تێكه‌ڵاوییه‌كی به‌ته‌واوی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه له‌م جینانه. 4- كه‌سوكاری زۆر نزیك 25% له‌ڕووی جینێتیكه‌وه مرۆڤ تا 25% له‌گه‌ڵ دایه گه‌وره‌و بابه گه‌وره، پورو مام، خوشكه‌زاو برازا‌و هه‌روه‌ها زڕخوشك و زڕبرا هاوشێوه‌یه. 5- ئامۆزا‌و پورزا 25% ئامۆزاكان و پورزاكانتان له‌ڕووی جینێتیكه‌وه له دایك و باوكی خۆیان نزیكترن تا ئێوه. جینه‌كانی ئێوه چاره‌نووسی ئێوه دیاری ده‌كه‌ن جینه‌كانی ئێوه بڕیارده‌رن له‌سه‌ر توشبوونی ئێوه به‌نه‌خۆشی شه‌كره، ئه‌لزه‌هایمه‌رو چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده‌ی تر. ئێستا ئێوه به‌مشێوه‌یه ده‌توانن جینه چاره‌نووس تێكده‌ره‌كانی خۆتان بناسن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure