1- خوشك هه‌موو كاتێك راستگۆیه له‌گه‌ڵتدا، گه‌ر داوای بۆچوونی بكه‌یت به‌ڕاستی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، هه‌رچه‌نده زۆرجار بۆچوونه‌كانی خوشكت به‌لاوه گرانه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا بۆچوونیشی راسته. 2- له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ خوشكت جل ده‌كڕیت له‌هه‌موو كه‌سێك باشتر به‌ستایلی تۆ ده‌زانێت، هه‌ربۆیه هاوكاریت ده‌كات له‌كاتی هه‌ڵبژاردنیدا. 3- له‌دوای كڕینی جلوبه‌رگ هه‌ردووكتان له‌سه‌ر یه‌ك بیروبۆچوون چێشخانه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ نانخواردن. 4- له‌كاتی كڕینی پۆشاكدا هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی و له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ر ستایلی یه‌كتر جلوبه‌رگی یه‌كتر ده‌پۆشن. 5- گه‌ر له‌ناو بازاڕ له‌پڕدا پاره‌ت لێبڕا، زۆر ئاساییه پاره له‌خوشكت وه‌ربگریت و دواتر بیده‌یته‌وه. 6- گه‌ر له‌ناو بازاڕ پێویستت به‌كاتێكی زۆربێت له‌چاو هه‌موو كه‌سه‌كانی تر خوشكت ئاماده‌یه له‌گه‌ڵت بمێنێته‌وه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure