كۆمه‌ڵێك له لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆی California و زانكۆی Pennsylvania له ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر راست‌بوونی ئه‌م وته مێژووییه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ڵێت: پاره نابێته هۆی به‌خته‌وه‌ری. وه‌ك به‌شێك له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره، لێكۆڵه‌ران داوایان له 4,400 كه‌سی ئه‌مریكایی كرد تا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ساكاره بده‌نه‌وه: پاره‌ی زۆرترتان ده‌وێت یان كاتی زیاتر؟ 64%ی ئه‌م 4,400 كه‌سه به‌ڕاشكاوی وتیان پاره. به‌ڵام خاڵی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م گروپه بچووكه‌ی وا كاتیان وه‌ك پێویستی سه‌ره‌كی خۆیان ناساندبوو، له تاقیكارییه‌كی به‌خته‌وه‌رناسیدا به‌ته‌واوی به‌خته‌وه‌رتر ده‌ركه‌وتن. كات كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه پرسیاری ئاشكرا لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ری له‌ئاكامی بوونی پاره‌وه به‌ده‌ستنایه‌ت، ئه‌ی چۆنه كه ته‌نها به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و كه‌سانه پێشه‌كییان به‌كات داوه؟ سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا به واشنتۆن پۆستی وتووه: ئێمه له‌تاقیكارییه‌كه‌دا رێژه‌ی دارایی له‌به‌رستی ئه‌و كه‌سانه‌مان له‌به‌رچاو گرتووه‌و به‌مشێوه پیشانمانداوه كه پێشه‌كی‌دان به كات له‌پێش پاره، كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری كردن هه‌یه. جینه‌كان بڕیار له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری ئێمه ده‌ده‌ن به‌ڵام رێژه‌ی به‌خته‌وه‌ری لایه‌نی سه‌رنجڕاكێشی تریشی هه‌یه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ پیشانیداوه كه هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری كردن تا راده‌یه‌ك له‌ناو جینه‌كاندا بوونی هه‌یه‌و له‌ڕێگه‌ی جیله‌كانی پێشوتره‌وه به میرات به‌ئێمه ده‌گه‌ن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure