27/9/2017 01:18 AM

ریاڵ مەدرید بە سەركردایەتی بێڵ و رۆناڵدۆ بردنەوەی بەدەست هێنا

لە جەولەی دووەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا چەندین یاری گرنگ بەریوە چوو .

یانەی مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاری لوتكەدا توانی بردنەوەیەكی بەنرخ بەدەست بهێنێت و لوتكەی گروپەكەی گرت,كاتێك توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بباتەوە .

گۆڵەكانی یارییەكە گاریس بێڵ گۆڵێك و كریستیانۆ دوو گۆڵ وەتاكە گۆڵی خاوەن یاریگا ئۆمیبیانگ تۆماری كرد,ئێستا ریاڵ مەدرید خاوەنی شەش خاڵەو تۆتنهام هاوشانی بە جیاوازی گۆڵ و بە شەش خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

ئەنجامی چەند یارییەكی تر:
لیڤەرپوڵ 1- سپارتاك مۆسكۆ 1
پۆرتۆ 3- مۆناكۆ 0
مان سیتی 2- شاختار 0
تۆتنهام 3- ئەپۆیل 0




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved